دوو برای مێرمنداڵی کورد لە ئاڵمان لەلایەن چەند پەنابەرێکی عەڕەبەوە کوژران و بریندار بوون

0
1198

ڕۆژی کورد: بەپێی زانیارییەکان، دوو برای کوردی خەڵکی کوردستانی باشوور لە وڵاتی ئاڵمان، کەوتوونەتە بەر پەلاماری چەند پەناخوازێکی عەڕەبی شوینسیتی سووریە و یەکێکیان کوژراوە و ئەوی تریشیان بریندارە و لە دۆخێکی نالەبار دایە.

ئەو دوو لاوە کوردە کە بران و خەڵکی شاری کەلار لە کوردستانی باشوورن، لەلایەن چەند پەنابەرێکی سوورییەوە، لە شاری وۆپۆرتاڵ ـی ئاڵمان، بە چەقۆ هێرشیان کراوەتە سەر.

پۆلیسی ئاڵمان ڕایەگەیاندووە کە دوو کەس لە بکوژە عەڕەبەکان دەستبەسەر کراون.

پۆلیسی ئاڵمان ڕاشیەگاندووە کە دوو پەنابەری تری سووری، لە پەیوەندی لەگەڵ ئەو دۆسیەدا، لەژێر کۆنترۆڵ دان و هەوڵی دەستبەسەر کرانیان دەدرێ.

پێشتریش هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی کوردستانی ڕۆژئاوا لە ئاڵمان، بە هۆی ڕۆژووخواردن لەلایەن عەڕەبە شوینیستەکانەوە بە چەقۆ هێرشی کراوەتە سەر و کوژراوە.

لە وڵاتی دانمارکیشدا بە هۆی هەڵکووتانە سەری چەند عەڕەبێک بۆ سەر بنەماڵەیەکی کورد، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی کوردستانی ڕۆژئاوا بە توندی بریندار بووە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت