دوو ئەندامی سپای تیرۆریستیی پاسداڕان لە سووریە باسی حۆری و شەهادەت دەکەن/ڤیدیۆ

0
1445

بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییە کە لێرە دەیبینن و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بۆتەوە، دوو ئەندامی ئێرانیی تیپی فاتمیون ـی سپای تیرۆریستیی پاسداڕان لە سووریە لە پێش کامێراکەیان، پێکەوە باسی مەرگ و چوون بۆ بەهەشت و پێدرانی حۆرییان دەکەن.

ئەو دوو تیرۆریستەی سپا بریتین لە:

مورتەزا عەتایی بە نازناوی جیهادیی ئەبووعەلی کە مانگی سیپتامبری ٢٠١٦ لە قەراغ لازقیە کوژراوە.

جەواد محەمەدی (محەمەد مەهدی مونفەرد) بە نازناوی جیهادیی ئەبوفازڵ کە لە مانگی فێوریەی 2016 لە باکووری حەلەب کوژرا.

لە فیلمەکەدا ئەو دوو کەسە باس لە کەسێکی تر بەناوی “سەید ئیبراهیم” دەکەن کە ناوی جیهادیی سەید مستەفا سەدرزادە، ئەندامی تیپی فاتمیون کە لە مانگی ئۆکتۆبری ٢٠١٥ لە باشووری حەلەب کوژرا.

تا ئێستا و بە گوێرەی زانیارییەکان نزیک بە 3 هەزار ئەندامی سپای تیرۆریستیی پاسدارانی ئێران لە سوریە کوژراون.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت