دوو ئەندامی سپای تیرۆریستیی پاسداران لە سەراوان بریندار بوون

0
736

ڕۆژی کورد: 2 ئەندامی سپای تیرۆریستیی پاسدارانی کۆماری  ئیسلامی بە هۆی بۆسەیەکی تەقینەوەیی لە ناوچەی “کوهەک” بریندار بوون.

ئەو تەقینەوە و بریندار بوونە هاوکات بوو لەگەڵ دەست پێکردنی ڕەزمایش ـە سەربازییە بەربڵاوەکانی ئەرتەش لە خۆرهەڵاتی ئێران.

هەواڵدەریی تەسنیم وێڕای ڕاگەیاندنی ئە وهەواڵە، ڕایگەیاند: “ئەو تەقینەوەیە، نزیک کاتژمێر ٦ی بەیانیی یەکشەممە ٢١ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی لە نزیک میلی سنووریی ١٦٥ تا ١٦٥ی سەراوان، ڕووی داوە”.

دەگوترێ دۆخی ئەو دوو ئەندامەی سپا، ئاڵۆز و شپڕێوە و بۆ نەخۆشخانەی سەراوان، ڕاگواستراون.

لە ئێستادا، رەزمانیشێکی بەرینی هێزی ویشکانیی ئەرتەشی ئێران و یەگانەکانی دژکردەوەی خێرا لە پانتایی زێدەتر ژ ٢٢٠ هەزار کیلۆمیترێن ٤ گۆشە، لە ئارا دایە کە دەگوترێ، ٣ ڕۆژ دەخایەنێت.

تا ئێستا هیچ هێز و گرووپ و لایەنێک بەرپرسیارەتیی ئەنجام دانی ئەو چالاکییەیان وەئەستۆ نەگرتووە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت