ڕۆژی کورد: 2 ئەندامی سپای تیرۆریستیی پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بە هۆی بۆسەیەکی تەقینەوەیی لە ناوچەی “کوهەک” بریندار بوون.
ئەو تەقینەوە و بریندار بوونە هاوکات بوو لەگەڵ دەست پێکردنی ڕەزمایش ـە سەربازییە بەربڵاوەکانی ئەرتەش لە خۆرهەڵاتی ئێران.
هەواڵدەریی تەسنیم وێڕای ڕاگەیاندنی ئە وهەواڵە، ڕایگەیاند: “ئەو تەقینەوەیە، نزیک کاتژمێر ٦ی بەیانیی یەکشەممە ٢١ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی لە نزیک میلی سنووریی ١٦٥ تا ١٦٥ی سەراوان، ڕووی داوە”.
دەگوترێ دۆخی ئەو دوو ئەندامەی سپا، ئاڵۆز و شپڕێوە و بۆ نەخۆشخانەی سەراوان، ڕاگواستراون.
لە ئێستادا، رەزمانیشێکی بەرینی هێزی ویشکانیی ئەرتەشی ئێران و یەگانەکانی دژکردەوەی خێرا لە پانتایی زێدەتر ژ ٢٢٠ هەزار کیلۆمیترێن ٤ گۆشە، لە ئارا دایە کە دەگوترێ، ٣ ڕۆژ دەخایەنێت.
تا ئێستا هیچ هێز و گرووپ و لایەنێک بەرپرسیارەتیی ئەنجام دانی ئەو چالاکییەیان وەئەستۆ نەگرتووە.