ڕۆژی کورد: لە چوارچێوەی ئۆپڕاسیۆنی “توڕەیی فورات” بۆ كۆنتڕۆڵ كردنەوەی شاری رەققە پێشڕەویی هێزكانی سوورییهی دێمۆكراتیك بەردەوامە و چەند ناوچەیەكیش كۆنتڕۆڵ كراوەنهتەوە.
لە چوارچێوەی ئۆپڕاسیۆنی “توڕەیی فورات” هێزكانی سوورییهی دێمۆكراتیك توانیویانه لە ماوهی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لهلای باشووری شارۆچكەی “عەین عیسا” و گردی “شاهین”هوه پێشڕهویی بكهن كە دەكەوێتە سەر چەمی “بەلیغ”، گوندی “عەرج” كۆنتڕۆڵ بكەنهوه كە به ناوچەیەكی ستراتیژیك بۆ گرتنهوهی رەققه دێته ئهژمار.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، هەر لەم چوارچێوەیەدا سێ كێڵگە ڕزگاركراوە و له قۆڵی “سلوكەشەوە” هێزكانی سوورییه دێمۆكراتیك ٣٠ كیلۆمیتر پێشڕەویان كردووە و بهردهوام بهرهوپێش دهچن.
جێگهی ئاماژهیه ڕۆژی ٥ ئەم مانگە ئۆپڕاسیۆنی “توڕەیی” فورات” لەلایەن هێزكانی سوورییهی دێمۆكراتیك بۆ سەر شاری رەققە دهستی پێكردووه كە به ناوەندی دەسەڵاتی داعش له سوورییه دێتهئهژمار.