داپۆشاندنی پەیکەرە ڕووتەکان لە سەردانی ڕوحانی بۆ ئیتالیا، هەرای لێکەوتەوە

0
3336

داپۆشینی پەیکەرە ڕووتەکانی موزەخانەی کاپیتۆلینی شاری ڕۆم، پێتەختی ئیتالیا لە ماوەی سەردانی ڕوحانی بۆ ئیتالیا و ئەو موزەخانەیە، ماتئۆ ڕێنتسی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتەی ڕووبەڕووی ڕەخنەیەکی زۆر کردۆتەوە.

میدیاکاران و هەروەها دژبەرانی دەوڵەتی ئێستای ئیتالیا، ئەو دەوڵەتەیان بە زێدەڕەوی کردن لە پێشوازی لە میوان نێودێر کرد و کوتیان کەلتوور و نەریتی خۆمانی حاشا لێکردووە.

هەواڵدەری ڕۆیتێرز ڕایگەیاند کە سیاسەتوانە چەپ و راستەکانی ئیتالیا ڕەخنەیان لە ڕێنتسی سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەیان کردووە کە لە چاو پێکەوتن لەگەڵ حەسەن ڕوحانی، سەرۆک کۆماری ئێراندا، هیچ باسی لە مافی مرۆڤ و دۆخی نالەباری مافی مرۆڤ لە ئێران نەکردووە و لە بەرانبەریشدا ناسنامەی کەلتووری ئیتالیای بە داپۆشینی پەیکەرە ڕووتەکانی ژنانی ناو مۆزەخانەکە، ڕادەستی ئێران کردووە و بێ نرخی کردووە.

لۆکا سوێکۆئێرای، نوێنەری پارلمان لە حیزبی “فورزا” کە حیزبێکی ڕااستی ئیتالیایە بە برلسکۆنی سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیتالیای گوت: ڕێز گرتن و ڕێز دانان بۆ کەلتووری خەڵکانی تر نە دەتوانێ و نە دەبێ بە واتای سڕینەوەی کەلتووری خۆمان بێت. ئەوە ڕێز لێگرتن نییە ئەوە شاردنەوەی جیاوازییەکان و خۆڕادەست کردنە.

هەڵبەت ڕووداوی شیاوی ئاماژە تەنیا شاردنەوەی پەیکەرە ڕووتەکانی ژنانی موزەخانەکە نەبوو، بەڵکو ڕوحانی لە شیوخواردنێکدا کە بۆی گیرابوو، بە هۆی هەبوونی شەڕاب لەو میوانیە، ئامادە نەبوو بەشداری بکات کە ئەوەش نارەزایی زۆرێک لە دژبەرانی ڕێنتسی لێکەوتەوە.

شایانی باسە کە لەو سەردانەدا، بڕی ١٧ میلیارد دۆلار، پەیماننامەی بازرگانی لە نێوان ئێران و ئیتالیا واژۆ کراوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.