داواکاریی ئاکادێمی CAPK داواکاریەکی لە مامۆستایان و شارەزایانی بوارە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵایەتی

0
788

ڕۆژی کورد: ناوەندی ئاکادێمی CAPK داواکاریەکی لە مامۆستایان و شارەزایانی بوارە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵایەتی، لە بڵاوکراوەیەکدا کە وێنەیەکی بۆ ناوەندی ڕۆژی کورد نێردراوە، داوا لە مامۆستایان و شارەزایانی بوارە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵایەتی دەکات تا لە خولەکانی پەروەردەیی و گەشەسەندنی پەروەردەی گشتی لە ناو کۆمەڵگادا، یارمەتیدەریان بن.

دەقی بانگەوازەکە:

داواکاریەک بۆ مامۆستایان و شارەزایانی بوارە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵایەتی

ئاکادێمی کۆمەڵگای ئاشتی و گەشەپێدانی کوردستان (ئاکادێمی CAPK ) چالاکی خۆی دەست پیدەکاتەوە

ئاکادێمی CAPK دوای ماوەیەک راوەستان چالاکیەکانی خۆی بە رێکخستنی ریزە “دیبات و گفتگۆ”، کورتە فیلمی پەروەردەیی و دەورەکانی پەروەردەی رێکخراوەیی دەست پێ دەکاتەوە.

ئاکادێمی CAPK لە ساڵی 2014ەوە تا کۆتایی سالی رابردوو زیاتر لە 30 وێبیناری پەروەردەیی لە بوارەکانی جۆراوجۆری رێکخراوەیی، بەرێوەبەری و ژنان و یەکسانی رێک خستووە. لەو ماوەیەدا بە هاوکاری پارتی فێمینیستی کوردستان و یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەورەی مەجازی بە مەبەستی پەروەردەی رێکخراوەیی، خۆبەرێوەبەری و بەرێوەبەری رێکخراوەیی رێک خراوە.

لە ماوەی ساڵی 2017 دا ئاکادێمی CAPK دەورەکانی خوارەوە رێک دەخات:

– ئەلف و بێی کاری رێکخراوەیی

– بەرنامەرێژی و پلانی کاری رێکخراوەیی

– تۆرەکۆمەڵایەتیەکان و چالاکی مەدەنی

– بەرێوەبەری و پەروەردەی رێکخراوەیی.

بە مەبەستی بەرەوپێش چوونی کار و ئەرکەکانی ئاکادێمی CAPK ژوورێکی تایبەت بە فێرکاری مەجازی بۆ ئاکادێمی تەرخان کراوە کە رێکەوت، کاتی دەورەکان و دیبات و گفتگۆکانی ئاکادێمی CAPK و رێنوێنی چۆنیەتی بەشداری لەواندا لە رێگای ماڵپەر و تۆرەکۆمەڵایەتیەکانەوە بە ئاگاداری هۆگرانی پەروەردە و چالاکانی کۆمەڵگای کوردستانی دەگەیەندرێت.

بە مەبەستی خزمەت بە پەروەردەی کۆمەڵگایی و رێکخراوەیی کۆمەڵگای رۆژهەڵاتی کوردستان، داوا لە هەموو کارناسان، پسپۆران و مامۆستایان، شارەزایانی تەکنیکی راگەیاندن و وێنە و گرافیک و چالاکان و خاوەن ئەزموونەکانی کوردستانی دەکەین بۆ هاوکاری و یارمەتیدانمان لە دەورەکانی پەروەردەیی و گەشەسەندنی پەروەردەی گشتی لە ناو کۆمەڵگادا.

“ئاکادێمی CAPK” یەکەم بنکەی فێرکاری کاری رێکخراوەیی و کۆمەلگای مەدەنی لە رێگای ئینترنێتەوە بە زمانی کوردیە. ئامانجی ئاکادێمی CAPK بە پێشکەشکردنی بەرنامەی پەروەردەیی گەشەکردنی پەروەردەی کاری مەدەنی، بەرەوپێشبردنی توانای کۆمەڵگا بۆ راهاتن بە کۆمەڵگای مەدەنی و گەشەسەندن و بەرەوپێش بردنی بەرێوەبەری و مودیریەتی مەدەنیە. ئاواتی ئاکادێمی CAPK بەرەوپێشبردنی کۆمەڵگایەکی ئازاد، کراوە و شەفاف لە ناو رۆژهەڵاتی کوردستان و رێکخراوە سیاسیەکانی کوردستانە. کۆمەلگایەک کە لەودا هەموو دانیشتوویەکی رۆژهەڵاتی کوردستان خۆی بە تاکێکی یەکسان و خاوەنی هەموو مافەکانی سیاسی و ئازادی بزانێت.

ناونیشانی پێوەندی گرتن:

capk.akademy@gmail.com

ژمارە تەلەفۆن:

00358400618671
دەستەی کارگێری ئاکادێمی CAPK
1.12.2017

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.