دانمارک: کۆبوونەوەیەکی ناڕازی بە دژی کۆماری ئیسلامی و کوشتنی کۆڵبەران بەڕێوەچوو

0
852

دوابەدوای کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە ئاڵمان بە دژی کوشتنی کۆڵبەران و بۆ پشتیوانی لە بزاڤی ناڕەزایەتیی ناوخۆی کوردستانی ڕۆژهەڵات، لە وڵاتی دانمارکیش، کوردستانیان کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە ٢١ی خەرمانانی ١٣٩٦ی هەتاوی، کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی بە دژی سەرەڕۆییەکانی ڕژیمی ئێران لە کوردستان و کوشتنی لەڕادەبەدەری کۆڵبەرانی کورد، لە بەردەم باڵوێزخانەی ئێران بەڕێوە چوو.

ئەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتییە کە لەلایەن فیدراسیۆنی کۆمەڵایەتیی کوردەکان لە دانمارک، بە بەشداریی کۆمەڵێک لە کوردان، لە بەردەم باڵوێزخانەی ڕژیمی تاران لە دانمارک بەڕێوەچوو.

شەهریای حوسێنی، چالاکی سیاسیی کوردی نیشتەجێی وڵاتی دانمارک، لەمبارەوە لە لێدوانێک بۆ ناوەندی ڕۆژی کورد، ڕایگەیاند: “کۆبوونەوەکە لە بەردەم باڵوێزخانەی ڕژیمی ئێران لە شاری کۆپێنهاگی دانمارک، بە سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب دەستی پێکرد، دواتر هەر کام لە وریا مەلاک، خالید ڕەواندووست و کوردێکی کوردستانی باکوور بەناوی یەڵماز یێلدرز لێدوانی دا، وتار و لێدوانیان پێشکەش بە ئامادەبووان کرد”

حوسێنی هەروەها گوتیشی: “دروشمگەلێک بە دژی کۆماری  ئیسلامیی ئێران و لە ناڕەزایەتی دەربڕین بە کوشتنی خەڵکی بێ تاوانی کورد و بەتایبەتی کۆڵبەرانی کورد گوترایەوە”.

بەپێی لێدوانی ئەو چالاکە سیاسییە کوردە، پۆلیسی دانمارک، ئامادەکاریی تەواوی بۆ ئەو ناڕەزایەتییە لەبەردەم باڵوێزخانەی ئێران کردبوو.

This slideshow requires JavaScript.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت