دانانی ناو و وێنەی خومەینی لەسەر شەقامێک لە موسڵ، نارەزایەتی لێکەوتەوە

0
956

ڕۆژی کورد: ناوی شەقامێک لە ناوەراستی باژێری موسڵ کە لە باشووری عێراق هەڵکەوتووە بە ناوی ڕوحوڵا خومەینی، ڕێبەری پێشووی کۆماری ئیسلامی بەناوی “ئیمام ڕوحوڵا خومەینی” کراوە و وێنەیەکی گەورەی خومەینیش لەلای هەڵواسراوە کە لە یەکەم وێنەکانی خومەینی دوای گەڕانەوە بۆ ئێرانە.

بەشێک لە شارۆمەندانی موسڵ ئەوە بە ئاژاوەنانەوە و دوو بەرەکی لەو شارە ناو دەبەن و دەڵێن بەواتای خۆسەپاندنی لایەنێک و بیرێکە و دژایەتی و گرژیی نێوان لایەن و خێڵەکانی ئەو شارەی لێدەکەوێتەوە.

بەڵام بەرپرسانی شار دەڵێن دانانی ناوی خومەینی لەسەر ئەو شەقامە و دانانی وێنەکەی وەک کەسایەتییەکی ئایینی، هیچ کێشەیەکی نیە و هیچ مەبەستێکی تری لە پشتەوە شاراوە نیە.

بەپێی لێدوانی شارەزایانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و هەروەها بەپێی ئەو بەڵگانەی کە لەدەست وڵاتانی زلهێزی وەک ئەمریکا دایە، عێراق لە ئێستادا بە تەواوی لەژێر کۆنترۆڵ و ڕێبەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران دایە.

ەڵاڵەی بەفەرمی ناسینی حەشدی شەعبی وەک هێزێکی خەڵکی و پەیوەست کرانی بە هێزە سەربازییەکانی ئێراق کە ڕاستەوخۆ لە ژێر چاوەدێری و سەرپەرشتیی حەیدەر ئەلعەبادی دایە، یەکێک لەو گەڵاڵانەیە کە کۆماری ئیسلامی ڕێکخەرێتی و خودی خامنەییش لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ شاندی  هاوپەیمانیی نیشتمانیی عێراق، حەشدی شەعبی وەک گەنجینەیەکی گەورە بۆ عێراق پێناسە کرد.

لەماوەی ڕابردوودا، کۆماری ئیسلامی، ئیرەج مەسجدی، ڕاوێژکاری باڵای قاسم سلێمانی، بەرپرسی سەرەکیی سپای تیرۆریستیی قودس، وەک باڵوێزی ئێران لە عێراق هەڵبژێردرا.

ماڵپەڕی “ئینتخاب” کە لە موحسێن ڕەزایی، یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی سپای تیرپریستیی پاسداران و سکرتێری کۆمەڵەی بەرژەوەندییەکانی ڕژیم، یەکێک لەو ماڵپەڕانەیە کە ئەو هەواڵەی بڵاو کردۆتەوە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت