دامەزراوەی فەرهەنگی_کۆمەڵایەتیی “زاگرۆس”، داوای هاوکاری دەکات

0
924

ڕۆژی کورد: ڕێکخراوی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتیی “زاگرۆس”، کە لە بواری پەروەردە و فێرکاریی زمانی کوردی لە شاری سنە و شارەکانی تر لە کوردستانی ڕۆژهەڵات چالاکی دەکا، بۆ بردنەپێشی کار و چالاکی و ئامانجەکانی خۆی، داوای هاوکاریی مرۆڤی و ئابووری دەکات.

دەقی داواکاریەکەی:

“بە ناوی ئازادی و دادپەروەری”

هاوڕێیان و هۆگرانی زمانی کوردی:

هەروا کە دەزانن دامەزراوەی فەرهەنگی_کۆمەڵایەتیی “زاگرۆس” لە پاییزی 2717 کوردی، دەستی کرد بە جێبەجێ کردنی ئەرکی خۆی واتا فێرکردنی زمانی دایکی بە هاووڵاتییانی ڕۆژهەڵات، بە ئامادەبوونی وانەبێژانێک کە پێشتر لە چوارچێوەی ئەنجومەنەکان، بنکەکان و پڕتووکخانەکان چالاک بوون و ئەزموونیان وەرگرتووە.

ئەم دامەزراوە تا ئێستا بە تێکۆشانی بێ بڕانەوەی مامۆستایان و لایەنگرانی زمانی کوردی بۆ ئەم گرینگایەتییە هەوڵی داوە و تا ڕادەیەکی زۆریش بەرنامەکانی جێبەجێ بووە، بەڵام بەداخەوە چونکە “فێرکردنی زمانی کوردی” لە ڕۆژهەڵات تووشی قەیران و کۆسپێکی ئێجگار زۆرە و لە هیچ لایەنێک هیچ چەشنە پشتیوانییەک ناکرێت. هەر بەم بۆنەوە له کەسە نیشتمانپەروەرەکان و هۆگرانی فێرکردنی زمانی دایکی لە شارە جۆراوجۆرەکانی کوردستان و دەرەوە داوا دەکەین پشتگیریی ئابووری و مرۆڤیمان، بۆ بەڕێوەبردنی باشتر و زووتری ئامانجەکانمان بکەن و ئەرکی نیشتمانی خۆیان بە جێی بێنن.

بە سپاسەوە

دامەزراوەی فەرهەنگی_کۆمەڵایەتیی “زاگرۆس”

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.