داعش لە “سینا” چەکی ئێرانی بەکار دەهێنێت

0
1589

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی “شەرقولئەوسەت”، ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە “سینا” چەکی ئێرانی بەکار دەهێنێت.

شەرقولئەوسەت لەمبارەوە نووسیویەتی: “سینا پڕە لە چەکی جۆراوجۆر، تۆپخانەی ۱۴٫۵ و ۲۳ میلیمیتری لێیە، هەروسا موشەکی “گراد” و خۆمپارەی “ئار پی جی” و چەکگەلی “ئی ئێم 50 سییاد”ـی ئێرانی لێیە”.

لەمبارەوە سەرهەنگ عادڵ ئەلعومدە، ڕاوێژکاری ئاکادمیی باڵای سەربازیی ناسر، بە شەرقولئەوسەتی گوتووە: “ئەو چەکانەی ئێران، زۆر بە سانایی لە لایەن گرووپە تووندئاژۆکانەوە دێنە ناو لیبی و لە لیبیشەوە لە ڕێگای زەوی و زەریا و بە قاچاغی دەچنە سینا و ئەوە وەک زنجیرێک پێکەوە لکاوە”.

شەرقولئەوسەت لە درێژەی ڕاپۆرتەکەی خۆیدا دەڵێ: “کارناسێکی سەربازیی میسری لەمەڕ چەکەکانی “ئی ئێم 50 سییاد”ـەوە گووتوویەتی کە ئەو چەکە بە شێوەیەکی بەربڵاو لە لایەن چەکدارەکانی عێراق و حوسی لە یەمەن بوونی هەیە کە لە لایەن ئێرانەوە پشتگیری دەکرێن.”

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.