داعشێکی کورد خۆی بە تیرۆریستانی حەشدی شەعبی‌دا تەقاندەوە

0
3810

پەیجەکانی داعش وێڕای بڵاو کردنەوە چەند وێنەیەک لە داعشێكی کورد، ئاماری کوژراوانی تیرۆریستانی حەشدی شەعبیشیان بڵاو کردۆتەوە.

بەپێی ئەو وێنانەی کە لاپەڕەکانی داعش بڵاویان کردۆتەوە، داعشیکی کورد بەناوی “یوسف الکوردی” لە باشووری رۆژهەڵاتی شاری بێجی خۆی بە تیرۆریستانی حەشدی شەعبیدا تەقاندۆتەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لاپەڕەکانی داعش بڵاویان کردۆتەوە، ئەو داعشە کوردەی خەڵکی هەولێر، سەر بە کەتیبەی سەلاحەدین‌ی داعش بووە کە ئەو کەتیبەیە لە ئەندامە کوردەکانی ناو داعش پێکهاتووە.

لە ساڵی ٢٠١١ـەوە لەگەڵ ئاڵۆزییە ناوخۆییەکانی سووریا دەیان لاوی کورد لە دژی رژێمی بەشار ئەسەد پەیوەندییان بە رێکخراوە چەکدارییەکانەوە کرد کە دواتر زۆربەیان بوونە بەشێکی سەرەکی رێکخراوی تیرۆریستی داعش.

بەپێی ئەو زانیاریانەی لەبەردەسەدا هەن، چەکدارە کوردەکانی ناو داعش چەند کەتیبەیەکی وەک کەتیبەی سەلاحەدین، کەتیبەی ئەنسارولئیسلام و کەتیبەی ئەنسارولسوننەیان بۆ دروستکرا.

ژمارەیەک داعشی کوردی ناو کەتیبەی تیرۆریستیی سەلاحەدین
ژمارەیەک داعشی کوردی ناو کەتیبەی تیرۆریستیی سەلاحەدین

کەتیبەی ״سەلاحەدین״ی داعش، کە کەتیبەیەکی تایبەت بە کوردەکانی باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستانی ناو ئەو ڕێکخراوەیە، کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٤ـی زایینی دامەزراوە و هێرشی داعش بۆسەر ناوەچەکانی کەرکووک لە ئەستۆی ئەم کەتیبەیە بووە.

لەلایەکی دیکەوە ئاژانسی ئەعماقی سەربە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش ئاماری ٦ رۆژ شەڕەکانی خۆی لەگەڵ تیرۆریستانی حەشدی شەحبی بڵاو کردۆتەوە کە ئاماژە بە کوژرانی ٦٠٠ کەس چەکداری حەشدی شەعبی دەکات.

داعش باس لەوە دەکات کە لەماوەی ئەو ٦ رۆژەدا ٥٠ چەکداری حەشدی شەعبی بە چەکی قەناسە کوژراون و هەروەها ٩ فڕۆکەی  بێ فڕۆکەوانی حەشدی شەعبیش خراونەتەوە خوارەوە.

ئامادەکردن: هادی عارفی

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت