داعش، ٢ منداڵ و ١١ کەسی تری لە سێدارە داوە

0
799

ڕۆژی کورد: چاوەدێری مافی مرۆڤ لە بەغدا، هەواڵی لەسێدارەدانی ١٣ کەسی لەلایەن ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش بڵاو کردەوە و دەشڵێ ٢ کەس لەو ١٣ کەسە، منداڵ بوون.

تەشکیلاتی تیرۆریستیی داعش، ١٧ی ئوکتۆبری ٢٠١٦ و هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی عەمەلیاتی ئازادکردنی موسڵ، ئەو لەسێدارەدانانەی ئەنجام داوە.

چاوەدێری مافی مرۆڤ لە بەغدا بە فڕانس پرێسی ڕاگەیاندووە: “عەمەلیاتی لە سێدارەدان کە جینایەتێکی شەڕ ئەژمار دەکرێ، لە گوندەکانی نزیکی ئەلحود و ئەللەزکە، هەڵکەوتوو لە ٥٠ کیلۆمیتریی باشووری موسڵ، بەڕێوە چوون”.

هۆکاری ئەو کردەوەی داعش دەگەرێتەوە بۆ هەوڵی خەڵکی ئەو ناوچەیە بۆ راونانی هێزەکانی داعش لە شوێنەکانی خۆیان.

بە هۆی هێرشی خەڵکی دوو گوند، بۆ سەر چەکدارانی داعش کە هاوکات بووە، لەگەڵ نزیک بوونەوەی هێزەکانی ئاسایشی عێراق بۆ ئەو دوو گوندە، ١٩ چەکداری داعش کوژرابوون.

لمی فەقێ، جێگری سەرۆکی بەشی خۆرهەڵاتی ناوڤینی چاوەدرێری مافی مرۆڤ لەمبارەوە گوتوویەتی: “داعش وەک دژکردەوە بۆ ڕاپەڕینی گوندییەکان، تەنانەت ئەو کەسە سڤیلانە کە بەشداریشیان نەبووە، بە شێوەیەکی نایاسایی، لە سێدارەی داون”.

هەروەها پاش بەرینتربوونەوەی هێرشی تورکیا بۆ سەر رێکخراوی داعش، دوو سەربازی بە دیلگیراوی خەڵکی تورکیا لەلایەن داعشەوە بە زیندوویی سووتێندران.

سووتاندنی ئەو دوو سەربازەی ئەرتەشی توریا دوای ئەوە دێت کە پاش دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی مووسڵ، ئەبووبەکر بەغدادی لە فایلێکی دەنگیدا داوای لە هێزەکانی داعش کرد، هێرشی خۆکوژی بۆسەر وڵاتانی عەرەبستان و تورکیا زیاتر بکەن.

پەیجەکانی داعش رایانگەیاندووە، ئەو دوو سەربازەی تورکیا، ساڵێک لەمەوبەر لەلایەن داعشەوە بەدیل گیراون.

ژمارەیەک لە بەکارهینەرە کوردەکانی سەربە داعش لە کۆمێنتی ئەو پەیجانەدا لە فەیسبووک، نووسویانە کە یەکێک لەو سەربازانە کوردی خەڵکی تورکیا بووە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت