دادستانی گشتی ئێران بڕیاری لە سێدارە دانی کەسێک لە پێش چاوی خەڵک بۆ کەسێک دەکرد

0
577

بە گەیشتن بە ئەنجامی فەرجام لە نێوان ئیران و شەش وڵاتی زل هێز، چاوەدیرانی سیاسی کار و باری ئێران پێش بینی چوونەوە سەری ڕێژەی لەدار دانیان لە ئێراندا کردبوو بەڵام پێش بینی گۆڕینی شێوازی لەدار دانەکان نەکرابوو.

لە هەواڵێکی سەرسووڕێهێنەردا ئەمڕۆ دادستانی گشتی و شۆڕشی تاران هەواڵی دەرچوونی حوکمی لە دار دان لە پێش چاوی خەڵکی بۆ کەسێک، ڕاگەیاند.

عەباس جەعفەری دەوڵەت ئابادی گوتی: “ح” کە لە ڕێکەوتی ١٩ی ڕێبەندانی ١٣٩٢ی هەتاوی و بە تاوانی بەکار هێنانی ناوی ساختە، هەڕەشە و دزی و دەست درێژی بۆ سەر ژنانی بە مێرد و کچان دەست بەسەر کرابووە، لە دوای تاووتوێ کردنی کەیسەکەی، سزای لەداردان لە پێش چاوی خەڵکی بۆ دەرچوو”.

دەوڵەت ئابادی لە درێژەدا گوتی: لە داواکاری (سکاڵانامە) سزادانی دەرچوو بۆ ئەو تاوانبارە،  بە تاوانی بلاو کردنەوەی پیسی لەسەر زەوی لە ڕێگای ئەنجام دانی کردەوەی دژ بە نامووس و هەروەها دەست درێژی کردن بۆ سەر ٤٠ کچ و ژنی بە مێرد، داوای سزادانی بۆ کرابوو”

دادستانی تاران هەروەها ڕایگەیاند: “دادگا بە پێی مادەی ٢٨٦ی یاسای سزادانی ئیسلامی کە لە ساڵی ١٣٩٢ دەرچووە، ئەو کەسە بە تاوانی بڵاو کردنەوەی پیسی لەسەر زەوی بە لە دار دران لە پێش چاوی خەڵک، مەحکووم دەکات:

دەوڵەت ئابادی هەروەها گوتی: ئەو حوکمە لە دیوانی باڵاش چەسپاوە و گەڕاندراوەتەوە لقی ٣”.

بە وتەی ڕێکخراوی لێبووردەیی ناونەتەوەیی، لە دوای چین، ئێران زۆرترین ڕێژەی لەدار دانی هەیە

ئەحمەد شەهید هەواڵدەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کار و باری مافی مرۆڤ لە ئێران، ڕۆژی پێنج شەممە ٢١ی ڕەشەممەی ١٣٩٣ لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا بۆ شۆڕای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕایگەیاندبوو کە کۆماری ئیسلامی لە ساڵی ڕابردووە واتا ١٣٩٣، ٧٥٣ کەسی لەدار داوە کە نیوەی ئەو لەدار دراوانە بە تاوانی ماددەی هۆشبەرەوە لە دار دراون.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.