دادستانی گشتیی تورکیە داوای سزای ١٤٢ ساڵ بەندکران بۆ سەلاحەدین دەمیرتاش و هاوکارانی دەکات

0
1058

ڕۆژی کورد: سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویان کردەوە کە دادستانی گشتیی تورکیە، داوای ١٤٢ ساڵ بەندکران بۆ سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی هەدەپ، دەکات.

دادستانی گشتیی تورکیە، یەکێک لە تاوانەکانی دەمیرتاشی “پەیوەندی لەگەڵ ڕێبەرانی پارتی کرێکارانی کوردستان”، ڕاگەیاندووە.

سەلاحەددین دەمیرتاش هاوسەرۆکی هەدەپ و ڤیان  یوکسەکداغ و هەشت پارلمانتارێکی تری کورد، دوای کودەتای ناسەرکەوتووی تورکیە لە لایەن پۆلیسی تورکەوە دەستبەسەر کران.

لە هەمان کاتدا، چەند ڕۆژ بەر لە دەستبەسەکرانی دەمیرتاش و هاوکارەکانی، دوو شارەوانی دیاربەکر دەستبەسەر کراون.

پۆلیس و دەزگای دادوەریی تورکیە، لە دوای سەردانی دەمیرتاش بۆ ڕووسیە و کردنەوەی نوێنەرایەتی لەو وڵاتە، لە هەوڵی دەستبەسەرکردنی دەمیرتاش دابوون.

داوا کردنی ئەو سزا قورسە لەلایەن دادستانی گشتیی تورکیە لە حاڵێکدایە کە بەپێی لێدوانی وتەبێژی پارتی دیمۆکراتیکی گه‌لان، دۆخی لەشساغیی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش  هاوسه‌رۆکی هه‌ده‌په‌ لە بەندیخانەی ئەدرنە نالەبارە و تووشی گرژیی ماسولکەی دڵ بووە.

ئایهان بیلگەن، وتەبێژی هەدەپە، ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە کۆبوونەوەی بەڕێوەبەرایەتیی هەدەپە، ڕایگەیاند “ڕۆژی شەممەی ڕابردوو باری لەشساغیی سەڵاحەدین دەمیرتاش لە بەندیخانە تێکچووه‌ و تا ئێستاش چارەسەریی پێویستی بۆ نەکراوە”.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت