داخرانی سنوورەکانی ئیلام و خوزستان، ناڕەزایەتی لێکەوتەوە

0
1175

ڕۆژی کورد: بەشێک لە نازرگانان و هەناردەکەران لە ئێران بە هۆی داخرانی 20 ڕۆژەی سنووری ئیلام و خوزستان لە ڕێوڕەسمی “ڕۆژی نەتەوەیی هەناردەکردن”، ناڕەزایەتیی خۆیان دەربڕی.

سنوورەکانی ئیلام و خوزستان بە هۆی هاتووچۆی زیارەتکەرانی ئێرانی بۆ گڵکۆی ئیمامە شیعەکان لە عێراق بۆ ماوەی ٢٠ ڕۆژ دادەخرێ و ئەوش ناڕەزایەتیی بازرگانانی لێکەوتۆتەوە.

بازرگانانی خوزستان لە لە ڕێوڕەسمی “ڕۆژی نەتەوەیی هەناردەکردن”، ناڕەزایەتیی خۆیان لە هەمبەر پارێزگاری خوزستان، بە هۆی دەرکردنی وەها بڕیارێک، خستە ڕوو.

بەپێی ئەو بڕیارە بۆ ماوەی ٢٠ ڕۆژ و بە مەبەستی ئاسانکاری بۆ هاتووچۆی سەردانکەرانی گۆڕی ئیمامانی شیعە لە عێراق، هیچ کەلوپەلێک بە دوو سنووری شەلەمچە و چەزابەدا هەناردە و هاوردە ناکرێت.

دەگوترێ کۆماری ئیسلامی بە مەبەستی ناردنی هەندێک هێزی خۆی لە ناو خەڵکی ئاساییدا و هەروەها بۆ نیشاندانی هێزی خۆی، یەک ملیۆن تمەنی وامی بێ سەرە، داوە بە ئەو خوێندکارانەی کە ئامادە بن لەو ڕێوڕەسمەدا بەشداری بکەن لە هەمان کاتیشدا هیچ پارەیەک لەو کەسانە وەرناگیردرێ کە بەو مەبەستە لەو سنوورەوە دەرباز دەبن.

بڕیارە سەردانکەرانی گۆڕی ئیمامانی شیعە لە عێراق، لە ڕێگای ئەو دوو سنوورەوە بەپیاسە بڕۆن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت