دابەزینی بەرچاوی نرخی نەوتی ئۆپێک بە پێی ڕاپۆرتی ئەو ڕێکخراوە

0
853

ڕێکخراوی نەوتیی ئۆپێک، ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی بەفرانبار لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیدا، دوایین هەواڵەکانی لەمەڕ نرخی نەوتی ئەو ڕێکخراوەیە، بڵاو کردەوە.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، نرخی نەوتی ئۆپێک، ڕۆژی ١٥ی ژانویە تا  ٢٤ دۆلار و ٧٤ سێنت، دابەزیوە.

نرخی ڕاگەیێندراوی ئۆپێک لە بەراورد لەگەڵ نرخی نەوتی ئەو ڕێکخراوە لە نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠١٤ کە نزیک بە ١٠٨ دۆلار بوو، جیاوازییەکی یەکجار بەرچاو بە خۆیەوە دەبینێ.

هەرچەند ئەو ڕاپۆرتە ئاماری سێ ڕۆژی ڕابردووی تێدا بڵاو نەکراوەتەوە بەڵام نرخی نەوتە پێوەرەکانی تری وەک نەوتی تێگزاس ئینتر میدیەیت و برێنتی زاریای باشوور لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا، دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە. نرخی هەر دوو جۆرە نەوتی ئاماژە پێکراو لە ئیستادا ٢٩ دۆلارە.

زانایان و چاوەدێرانی بواری نەوت و پەیوەندییە نێونەتەوەییەکان، دابەزینی رێژەی زۆری نرخی نەوت لە بازارە جیهانییەکان دەگێڕنەوە بۆ بەرهەم هێنانی زۆری وڵاتانی ئەندامی ئەو ڕێکخراوەو بەتایبەت وڵاتانی عەرەبی و هەروەها بوونی نەوت لە بازاڕە ڕەشەکاندا کە لەو ناوەدا نەوتی ڕێکخراوی داعش جێگای سرنجە و زۆرترین رێژەی ئەو جۆرە مامەڵە نەوتییانە لە خۆ دەگرێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.