خەڵکی بۆکان و سەقز: بەشداری لە کۆنسێرتی بیژەن کامکاردا ناکەین

0
753

بڕیارە لە ماوەی داهاتوودا، کۆنسێرتی بیژەن کامکار لەگەڵ گرووۆی موزیکی “بامداد” لە شارەکانی بۆکان و سەقز بەڕێوە بچێ، بەڵام بەشێکی زۆر لە لایەنگرانی موسیقا لەو دوو شارە دەڵێن، بە هۆی ئەوەی کە بیژەن کامکار پەسنی خومەینی و ڕژیمی داوە، بەشداری لەو کۆنسێرتەدا ناکەین.

ڕۆژی کورد: لە بەرەبەری ٢٢ی ڕێبەندان، ساڵڕۆژی هاتنە سەر کاری ڕژیمی ئێران، بیژەن کامکار دەست بە بەڕێوەبردنی کۆنسێرت لە هەندێک شاری کوردستان دەکات، کوردەکانیش دەڵێن، بیژەن کامکار لە هونەرمەندێکی کوردەوە بووە بە پەسن بێژی ڕژیم، ئێمەش وەک ناڕەزایەتی دەربڕین، بەشداری لە کۆنسێرتەکەیدا ناکەین.

بڕیارە ئەو کۆنسێرتە ٢٨ و ٢٩ی ڕێبەندان بەڕێوە بچێت.

لەو کۆنسێرتەدا، گرووپێکی موزیک بە ناوی “بامداد” کە گرووپێکی موزیکە کە لە کوردستان نەناسراوە، لەگەڵ بیژەن کامکاردا بەشدار بێت.

ئەو هەڵوێستەی چالاکانی کورد و موسیقادۆستان لە هەمبەر بیژەن کامکار، لەوە سەرچاوەی گرتووە کە لە وتووێژێک کە لە ماوەی نزیک بە دوو ساڵی ڕابردوودا لە تەلەفزیۆنی ئێران لەگەڵ بیژەن کامکار بڵاو بۆتەوە، بیژەن و گروپی کامکارەکان وەک مۆرە و مەسن بێژی ڕژیمی ئێران خۆیان نیشان دا.

ئەوە بەپێچەوانەی هەڵوێستی هونەرمەندگەلێکی وەک مامۆستا شەهرام نازری ـیە کە لەوپەڕی گوشاریشدا، بەرگریان لە کوردبوونی خۆیان کردووە و شانازیان بە کوردستانی بوونی خۆیانەوە کردووە.

هونەرمەندێکی سەقزی لەمبارەوە بە ناوەندی ڕۆژی کوردی گوت: “کامکارەکان نە تەنیا لە موزیکی کوردی، تەنیا بەشی هەڵپەڕکێ و شادیان لە کۆڕ و کۆبوونەوەکان نێشان داوە و کردوویانە بە بەزم خۆشکەری خەڵک، بگرە تا ئێستا هێز و پێگەی خۆیان بۆ کورد بە کار نەهێناوە”.

ئەو هونەرمەندە لە درێژەدا گوتی: “بۆ نموونە، بیژەن کامکار کە نۆتەکانی “دەف”ـی کوردی نووسیەوە، وەک ئامێرێکی کوردی تۆماری نەکردووە و وەک ئامێرێکی ئێرانی ناساندوویەتی و ئەو کارەیان لەگەڵ زۆرێک لە ئاوازە کوردیەکانیش کردووە”.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.