خۆپیشاندانی پشتیووانی لە “ڕامین حسێن پەناهی” لە دانمارک بەڕێووە چوو.

0
649

ڕۆژی یەکشەمە، ڕێکەوتی ٢٢ی ئاپریل بەرانبەر بە ٢ی بانەمەڕی ٢٧١٨ی کوردی، لەبەردەم باڵیۆزخانەی کۆماری سەرکوتگەری ئیسلامیی ئێران لە شاری کۆبنهاگنم پێتەختی دانمارک، خۆپیشاندانێک بۆ پشتیوانی لە زیندانیانی سیاسی و هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری لەسێدارەدانی (ڕامین حسێن پەناهی) بەڕێووە چوو.

ڕۆژی کورد: لەم خۆپیشاندانەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵکی ئازادیخواز بەشداربوون و بەدروشمەکانیان داوای ڕوخاندنی دەسەڵاتی ڕەشی کۆماری ئیسلامی ئێران و ئازادکردنی زیندانیانی سیاسی و هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری لەسێدارەدانی (ڕامین حسێن پەناهی)یان دەکرد.

لەکاتی بەڕێووەچوونی خۆپیشاندانەکەدا ژمارەیەک لە کەسایەتی سیاسی و چالاکی بووارەکانی مافی مرۆڤ بەزمانە جیاوازەکان وتاریان پێشکەش کرد.

ڕامین حوسێن پەناهی، چالاکی سیاسی کورد، لە ڕێکەوتی ۲ی پووشپەڕی ۲۷۱٧ی کوردی لە لایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کرا.

ئەو بەندکراوە سیاسییە ڕێکەوتی ۲۵ی ژانڤییەی ۲۰۱۷ی زایینی بەرانبەرە لەگەڵ ۵ی ڕێبەندانی ۲۷۱۷ی کوردی، لە کاتێکدا تەنیا لە یەک کۆبوونەوەی دادوەریدا دادگایی کرا، لە لایەن لەقی یەکی دادگای شۆڕشی شاری سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی و دادوەرێکی دیکەوە بە تۆمەتی بشێوی و تێکدان ئاسایشی نیشتمانی و ئەندام بوون لە کۆمەڵەدا سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندرا.

This slideshow requires JavaScript.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.