خولێکی فێرکاریی زمانی کوردی لە گوندی وشکێرەی بانە کۆتایی پێهات

0
660

ڕۆژی کورد: بەپێی ڕاپۆرتی چالاکانی ژینگەپارێزیی پاژینی شاری بانە، خولێکی فێرکاریی زمانی کوردی لە گوندی وشکێرەی بانە کۆتایی پێهات و بەو بۆنەوە ڕێ و ڕەسمێک گیرا.

بەپێی زانیارییەکان، ئەرکی کردنەوەی ئەو خولە لە ئەستۆی مامۆستا مەلا برایم، مامۆستای ئاوایی وشکیرە بووەو هەروەها لەلایەن ئەنجومەنی پاژینی بانەوە خەڵات بە سەر بەشدارانی دەورەکە دابەش کراوە.

بەپێی لیدوانی یەکێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی ژینگەپاریزیی “پاژین”، پەرتووک لەسەر گرینگیی ژینگەپارێزی‌و توورەکەی خام بەشێک لەو خەڵاتانە بوون.

ئەو ئەندامەی پاژین هۆکاری بیرۆکەی توورەکەی خامی بۆ ئەوە گێڕاوە تا  خەڵک فێر ببن کاتێک دەچن بۆ کڕینی شت‌و مەک بۆ بازاڕ، لە گەڵ خۆیان بیبەن‌و داوای تورەکەی نایلۆن لە دوکاندارەکان نەکەن تا ڕادەی بەکارهێنانی ئەو نایڵۆنە کەم ببێتەوە کە هۆی پیسبوونی ژینگە زۆرتر نایڵۆنەو ئەو توورەکە خامە بۆ چەندەها جار دەکرێ کەڵکی لێ وەوگیرێ و لە زۆربەی وڵاتانی ئوروپاییش ئێستا بووەتە باو.

شایانی ئاماژەیە کە گرنگی دان بە زمانی کوردی و فێربوونیزمانی زگماکی لە کوردستانی خۆرهەڵات لە پەرەسەندن دایە و گەشەیەکی بەرجاوی بە خۆیەوە بینیەوە.

 

13219876_1363024540379356_25290828_n 13220110_1363024537046023_1329740348_n 13231044_1363024553712688_1332620258_n banamadarsaiii

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.