خولی کۆتایی کێبەرکێی جۆرابێن و پشکیلانە ئەمشەو لە رەبەت بەڕێوەدەچێ

0
1391

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەی ڕۆژی کورد، ئەمشەو، ڕێکەوتی 13ی ڕەشەممەی ١٣٩٥ی هەتاوی،، خولی کۆتایی کێبڕکێی یاری جۆرابێن و پشکیلانە لە شارۆچکەی ڕەبەتی سەر بە شاری سەردەشت بەڕێوە دەچێ

لەو کێبەرکێیانەدا چەندین یانە لە شار  و شارۆچکەکانی دەوروبەری سەردەشت و ڕەبەت بەشدارن.

پشیتریش یەکەمین فستیڤاڵی کەلتووریی “جۆرابێن” یان گۆرەبازی لە رێکەوتی ١٣ هەتا ٢٢ی ڕێبەندانی ١٣٩٥٥ی هەتاوی لە ناوچەی موکریان لە کوردستانی خۆرهەڵات بەڕێوە چوو.

لە ئەنجامی ئەو فستیڤاڵەدا کە لەلایەن، بنکەی عێرفان بەڕێوە چوو، مهاباد، پلەی یەکەم، شنۆ، پلەی دووهەم، پیرانشار، پلەی سێهەم، نەغەدە، پلەی چوارەم ـیان وەدەست هێنا.

لە کۆتایی ئەو یارییانەدا کە لە شاری نەغەدە بەرێوەچون، یانە براوەکان لەلایەن بنکەی عێرفان ـەوە، خەڵاتیان پێشکەش کراوە.

خەڵاتەکان بریتی بوون لە: قەوارەیەک پارچە بۆ کەواوپاتۆڵ، جووتێک کەڵاشی هەورامان بۆ هەر کام لە یاریزانەکان، کراسێک و تەندسیك و کاپێکی تایبەت بەو یارییانە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت