خواردنەوەی قاوە، تەمەندرێژی بەدواوە

0
1511

ڕۆژی کورد: لێکۆڵەران دەڵێن، خواردنەوەی قاوە، لە تەمەنی ژێر ٤٥ ساڵان، پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی لەگەڵ درێژبوونەوەی تەمەندا هەیە.

بەپێی ئەو ئەنجامانەی کە شارەزایانی بواری دڵ و دەمارەکان لە کۆبوونەوەی لێکۆڵەەرە ئوروپاییەکان لە شاری بارسسێلۆن خستوویانەتە ڕوو، خواردنەوەی قاوە، پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی لەگەڵ درێژبوونەوەی تەمەنی مرۆڤەکاندا هەیە.

ئەو لێکۆڵینەوەیە لە ساڵی ١٩٩ی زایینی ـیەوە دەستی پێکردووە و لە ماوەی لێکۆڵینەوەکەدا ٢٠ هەزار کەس بەشدارییان کردووە.

ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ئەوە دەردەخا کە خواردنەوەی ڕۆژانە ٢ فینجان یان لیوان قاوە، بەڕادەی لەسەدا 37.7 ، تەمەن بەرز دەکاتەوە.

بەڵام خواردنەوەی ٤ فینجان یان لیوان قاوە لە ڕۆژدا تا ڕادەی سەدا ٦٤، تەمەن درێژ دەکاتەوە.

بەڵام لێکۆڵەران دەڵێن ئەو کاریگەرییە لە تەمەنی ژێر ٤٥ ساڵانە و لە دوای ئەو تەمەنە هیچ کاریگەرییەکی نابێ.

ئەو کاریگەرییە دەگەڕێتەوە بۆ کاریگەریی قاوە لەسەر دڵی مرۆڤ.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت