ڕۆژی کورد: فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی بیلبائو (زینه‌بی) خه‌ڵاتی شانازیی “میکێڵدی” به ده‌رهێنه‌ری کورد “به‌همه‌نی قوبادی” پێشکەش کرد.
هۆکاری پێشکەش کردنی ئەو خەڵاتە دەگەڕێتەوە بۆ به گرینگیی به‌رهه‌مه هۆنه‌ریه‌کانی ئەو دەرهێنەرە ناسراوەی کورد که ده‌سته‌به‌ری خه‌بات بۆ ئازادی له وڵاته‌که‌یدایه پێشکه‌ش کرد.
فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی بیلبائو (ئیسپانیا) لەژێر ناوی “زینه‌بی” له ماوه‌ی ۱۸ تاکوو ۲۵ ـی نڤوامبری هەر ساڵێک، به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌م فیستیڤاڵه له په‌نجاو هه‌شته‌مین خولی خۆیدا، دووهه‌مین خه‌ڵاتی شانازیی خۆی به ناوی “میکێڵدی” و بۆ ڕێز گرتن له بهرههمگەلی سینه‌مایی و کاره هۆنهرییەکانی به‌همه‌نی قوبادی، پێشکەش به‌م ده‌رهێنه‌ره کورده کرد.
ئه‌م خه‌ڵاته بۆ ناساندنی زۆرتری ده‌رگای هۆنه‌ری کاره سینه‌ماییه‌کانی به‌همه‌نی قوبادی و هه‌روه‌ها ده‌سته‌به‌رکردنی خه‌بات بۆ ئازادی له وڵاته‌که‌یدایه و پێشاندانی کۆمه‌ڵگاو کولتوری گه‌لی کوردییە.
بڕیارە کاتژمێر ۸ ـی ڕوژی ۲۵ نێڤەمبەر ۲۰۱۶ له هۆلی “تیاتر‌و ئاریاگا”، لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا، خەڵاتەکە له لایه‌ن شاره‌وانیی بیلبائو پێشکەش بە به‌همه‌نی قوبادی بکڕێت.
هه‌روه‌ها هه‌موو فیلمه‌کانی به‌همه‌ن قوبادی له‌م فیستیڤاڵه‌دا نمایش ده‌کڕێن.