ڕۆژی کورد: عەلی خامنەییی، ڕێبەری ئێستای كۆماری ئیسلامیی ئێران، لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ شاندی هاوپەیمانیی نیشتمانیی عێراق، حەشدی شەعبی وەک گەنجینەیەکی گەورە بۆ عێراق پێناسە کرد.
شاندی عێراقی بە سەرۆكایەتیی عەمار حەكیم، سەردانی عەلی خامنەییان کردووە و ماوەی ٢ ڕۆژە لە تارانن.
خامنەیی لەو چاوپێکەوتنەدا، داوای لە بەغدا كرد حەشدی شەعبی بەهێزتر بكات و گوتی: “حەشدی شەعبی بۆ نها و پێشەڕۆژی عێراق پێویستییەکی حاشاهەڵنەگرە.
خامنەیی، وەدیهاتنی ئامانجە گرنگەكانی هاوپەیمانیی نیشتمانیی عێراقی بە پاراستنی یەكڕیزی و یەكگرتووییەوە گرێ دا و گوتیشی پێویستە لەسەر بەردەوامبوونیان سووربن.
گەڵاڵەی بەفەرمی ناسینی حەشدی شەعبی وەک هێزێکی خەڵکی و پەیوەست کرانی بە هێزە سەربازییەکانی ئێراق کە ڕاستەوخۆ لە ژێر چاوەدێری و سەرپەرشتیی حەیدەر ئەلعەبادی دایە، دووبەرەکیی نێوان سوننە و شیعەکانی ئێراقی لێکەوتۆتەوە.
سوننەکانی ئێراق و لە ناویاندا ڕەعد دێهلەکی، یەکێک لە نوێنەرە سوننەکانی پارلمانی ئێراق لایان وایە، حەشدی شەعبی شتێکە وەک سپای پاسدارانی ئێران و بەفەرمی ناسینەکەی تەنیا دووبەرەکی و شەڕی ئایینی و عەشیرەیی لێدەکەوێتەوە. ڕوانگەیەک کە چالاکانی کوردی کوردستانی خۆرهەڵاتیش لەگەڵی کۆکن.
جەلیل ئازادیخواز، چاوەدێر و چالاکی سیاسی لە دیمانەیەکی تایبەت لەگەڵ ناوەندی ڕۆژی کورد لەمبارەوە گوتوویەتی: : “ئامانج ئەوەیە کە لە ئێراقدا هێزێکی ئیدئۆلۆژیکی توندئاژۆ کە سەر بە ئایدیایەکی دیاریکراو کە هەمان شیعەی سەفەویی ئێرانیە، بوونی هەبێ و ئەوەش یەکەم هەنگاوە بۆ بوونی ئەو هێزە بە هێزێکی ڕەسمی و لە داهاتوودا بۆ جێ بە جێ کردنی ئەجنداکانیان بەکاری دەهێنن”.
یەکگرتویی “هێزە نەتەوەییەکان” کە گەورەترین یەکگرتوویی سوننەکانی پارلمانی ئێراق ـە، هەڕەشەی ئەوە دەکات کە لەمبارەوە لە دادگای ئێراقی فیدراڵ سکاڵا تۆمار دەکات و هۆیەکەشی ئەوەیە کە ئەو گەڵاڵەیە بەپێچەوانە و دژ بە یاسایە.
لە ڕوانگەی زۆربەی چاوەدێرەکانی خۆرهەڵاتی ناڤین، ئێستا عێراق وەک پێتەختی دووهەمی ئێران، ئەژماری بۆ دەکرێت و کۆماری ئیسلامی لە ڕێگای بەکارهێنانی شیعەکان کە ئێستا زۆرینەی پارلمانی ئەو وڵاتەیان لەبەردەست دایە، توانی هەڕەشەی بوونی ئەمریکا لە عێراق لە سەر خۆی بکات بە دەرفەت و تا ئێستا ئێران براوەی سەرەکیی شەڕی عێراق ـە.
ئەوە لە حاڵێکدایە کە ڕۆژنامهنووسى میسڕى ئهنیس دوغێدی (تەمەن 56 ساڵان)، زنجیرهیهك تۆمارى ڤیدیۆیی بڵاو دهكاتهوه و جهخت دهكاتهوه، كه چوار جار لهگهڵ “سهدام حسێن” له داوى ئهوهى لهسێدارهدانهكهى له مانگى كانوونى یهكهمى 2006 ڕاگهیهندرا، چوار جار چاوى پێكهوتووه.
ئەو ڕۆژنامەنووسە هەروەها جهخت دهكاتهوه، كه زیاتر له تاران دهمێنێتهوه، كه حكوومهتى ئێرانی ههموو پێداویستییهكى بۆ دابین كردووه.
لە درێژەدا هەروەها دەڵێت: ” سهدام، سهرۆكى ڕاستهقینهى داعشه، ئهو ڕێكخراوه زۆر توندڕهوه، كهس ناتوانێت بهڕێوهى ببات سهدام نهبێت كه ئێران و حزبوڵا پشتیوانى دهكهن”.