خامنەیی جارێکی تر شەڕ لە سووریەی بە دوورکردنەوەی شەڕ لە ئێران پێناسە کرد

0
779

ڕۆژی کورد: عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، جارێکی تر شەڕ لە سووریەی بە دوورکردنەوەی شەڕ لە ئێران پێناسە کردەوە و گوتی: “ئەگەر لە سووریە پێش بە ئاژاوەگێڕەکان نەگیرابا، دەبوا لە تاران، خوراسان و ئیسفەهان، لە پێشیان بوێستینەوە”.

بەپێی هەواڵدەریی فارس، خامنەیی ئەم لیدوانەی لە کۆبوونەوە لەگەڵ بنەماڵەی ٧ کەس لە تەکاوەرە کوژراوەکانی ئەرتەشی ئێران لە سووریە داوە و جارێکی تر پێداگری لەسەر دریژەدان لەسەر شەڕی سووریە کردەوە و ئەو شەڕەی بە واتای دوورکردنەوەی شەڕ لە ناوچە فارس نیشینەکانی ئێران لە قەڵەم دا.

خامنەیی بێ ئەوەی ئاماژە بە مەبەستی لە وشەی “ئاژاوەگێڕەکان” بکات گوتی: “ئەگەر پێش بە خراپکاران و ئاژاوەگێڕەکان کە دەستاوی دوژمنایەتیی ئەمریکا و سەهیونیزمن لە سووریە نەگیردرێ، دەبی لە تاران، فارس و خوراسان لە پێشیان ڕاوەستین. ئەوانە دوژمنیان ئیفلیج کرد و پەسیویان کرد”.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت