خامنەیی: ئەوانەی کە دەڵێن داهاتوو بۆ دانووستانە نەک موشەک، خۆفرۆشن

0
961

ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ی خاکەلێوە، بڕیار بوو حەسەن ڕووحانی و دەستەی هاوڕێی بە سەردان بگەنە وڵاتی ئۆتریش، دواتر ڕاگەیێندرا کە بە هۆکاری ئەمنیەتی و تەناهی بۆ کاتێکی نادیار وەدوادراوە، هەر ئەمڕۆش عەلی خامنەیی، رێبەری ئێستای کۆماری ئیسلامی ئێران کە بە بۆنەی لەدایک بوونی فاتمەی زارا لەگەڵ مەداح (شایەری بۆنە ئایینیەکانی شیعە) کۆ ببۆوە گوتی: “ئەو کەسانەی کە دەڵێن “سبەینێ” ئی دانووستانەکانە نەک مووشەک، خیانەتکار و خۆفرۆشن”. مەبەستی خامنەیی ئەوە بوو کە سەرکەوتنی داهاتوو بۆ کەسانێکە کە مووشەک بەرهەمم دێنن نەک دانووستان دەکەن.

شایانی باسە کە ماوەیەکە ڕەخنەکانی خامنەیی ڕوویان لە ڕواحنی و دەوڵەتەکەی کردووە و ئەوە جاری دووهەمە کە خامنەیی ئاوا بە ئاشکرا دژ بە ڕوحانی هەڵویست دەگرێ، جاری یەکەم ڕوحانی لە یەکەم کۆبوونەوەی ساڵی نوێی هەتاوی کابینەکەیدا باسی لەوە کرد کە لاواز کردنی ڕێبەر لاواز کردنی هەموومانە و دەبی هەموومان بێ ئەملا و ئەو لا رێڕەوی لە رێبەر بکەین.

خامنەیی لە قسەکانیدا هەروەها گوتی: “ئەوی کە بڵێن داهاتووی دونیا، داهاتووی دان و ستانە و دونیای موشەک نیە، ئەگەر لە ڕووی نەزانییەوە بوگترێ کە ئەوە نەزانییە بەڵام ئەگە رلە ڕووی زانیاییەوە بگوترێ ئەوە خیانەتە.
شایانی ئاماژەیە کە حوتووی ڕابردوو تویتێری ڕەسمی هاشمی رەفسەنجانی، سەرۆکی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی ڕەژیم لە زاری ڕەفسەنجانی یەوە نووسیبووی: “دنیای سبەی ڕۆژ، دونیای وتووێژە نەک موشەکەکان”.
شایانی ئاماژەیە کە  بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕیتێرز، ئامریکا، فەڕانسە، بریتانیا و ئاڵمان، لە نامەیەکی هاوپشکدا کە بۆ شۆڕای تەناهی نەتەوە یەکگرتووەکانیان ناردووە، داوایان کردووە کە دژکردەوەی شیاو لە هەمبەر ئەو تاقیکارییە مووشەکییانەی ئێران کە لەو دواییانەدا ئەنجامی داوە بگیردرێت و پێداگیرییان کردووە کە ئەو تاقیکارییانە، گوێ نەدانە بە بڕیارنامەی ٢٢٣١ی شۆڕای تەناهیی نەتەوە یەکگرتووەکان.
لە لایەکی ترەوە حاجی زادە، فەرماندەی هەوافەزای ئێران لە لێدوانێکدا گوتی: “پێشتریش گوتومانە ئەگەر دەوراندەوری ئێران پەرژین بکەن، هێشتاش واز لە بەرهەمهێنانی مووشەک ناهێنین. ئەوانە خەریکن بەرپرسانی وڵاتەکەمان لە گەمارۆکان دەترسێنن، ئەو ترسە گەورەترین مەترسییە ژ بۆ مە، بەڵام من داوا لە بەرپرسان دەکەم نەترسن و دڵەڕاەکەتان نەبێ”.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.