حەوت کەسی ئەفغان، مەراکێشی و فەڕانسەوی بە تاوانی هەوڵی تیرۆریستی، دەستبەسەر کران

0
751

لە بەرەبەری دەست پێکردنی بازاڕی سوننەتیی سەنتی نۆئێل لە باژێڕی ستراسبوورگی فەڕانسە کە هەموو ساڵێک بەڕێوە دەچێ و بازاڕێکی بەناوبانگ و لەمێژینەی ئەو وڵاتەوە و لانیکەم ٢ ملیۆن سەردانکەری دەبێ، ٧ کەس بە تاوانی هەوڵی تیرۆریستی دەستبەسەر کرا.

ڕۆژی کورد: هەواڵدەرییەکانی فەڕانسە، هەواڵی پووچەڵکرانەوەی هەوڵێکی تیرۆریستییان لەو وڵاتە بڵاو کردەوە و دەگوترێ ٧ کەسی فەڕانسەوی و ئەفغان و مەراکێشی لەو پێوەندییەدا دستبەسەر کراون.

بێرنارد کازنۆ،. وەزیری وڵاتی فەڕانسە، لە لێدوانێکدا بۆ هەواڵدەرییەکان باسی ڕایگەیان کە هێزە ئاسایشییەکانی فەڕانسە توانیویانە هێرشێکی تیرۆریستی لە خاکی فەڕانسەدا پووچەڵ بکەنەوە و تاقمێکیش بە گومانی دەست تێدابووة لەو تاوانەدا دەستبەسەر کراون.

شەوی ڕابردوو (یەکشەممە 30ی خەزەڵوەری 1395ی هەتاوی)، هێزەکانی ئاسایش و پۆلیسی فەڕانسە لە باژێڕی مارسی و ستراتزبۆرگ، ٧ کەسی فەڕانسەوی، ئەفغان و مەراکێش ـیان بەو گومانە، دەستبەسەر کردووە کە بەپێی لێدوانەکانی کازنۆ، ٦ کەسیان پێشتر لە وڵاتی فەڕانسە هیچ پێشینەیەکی تاوانیان نیە و کەسێکی مەراکێشی لە لایەن وڵاتێکی هاوڕێی فەڕانسەوە ڕادەستی فەڕانسە کراوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت