حەسەن نەسروڵا: هەموو دونیا بزانن کە هەموو چەک و موشەک و تێچووەکانمان لە لایەن ئێرانەوە دابین دەکرێ                                                  

0
1144

ڕۆژی کورد: حەسەن نەسروڵا، سکرتێری ڕێکخراوی تیرۆریستیی حیزبوڵای لوبنانم ڕۆژی هەینی  ٤ی پووشپەڕ، لە ناواخنی وتارێکدا ڕایگەیاند کە هەموو تێچووەکانیان لە لایەن کۆماری ئسلامی ئێرانەوە دابین دەکرێت.

نەسروڵا لەو وتارەدا گوتی: ” ئێمە داراییەکانمان لە ڕێگەی بانک و پڕۆژەی وەبەرهێنان دابین ناکرێن تا  گەمارۆکانی ئەمریکا  کاریگەری لە سەر ئێمە هەبێ بەڵکو شاراوە نیە با هەموو دونیاش بزانێ کە سەرجەم تێچووەکانی ئێمە لە چەک و خۆراک و ئەو موشەکانەی کە شەڕی  ئسرائیلی پێدەکەین، هەرهەمووی لەلایەن کۆماری ئسلامیە وە دابین دەکرێت.”

نەسروڵا هەروەها خامنەیی وەک ئیمامی ئوممەت و پشتیوانی حیزبوڵڵا زانیو گوتی  ئەوەش وایکردوە بەرگری لە بەرامبەر ئیسرائیل بەردەوام بێت.

شایانی باسە لە بارودۆخی ئێستادا  ئێران لەگەڵ هەزاران گرفتی ئابووری ڕووبەڕوویە  و خەڵکی ئێران لە ژێر گوشارێکی زۆر دان  لە هەمان کاتدا سەروەت و سامانێکی زۆری ئێران دەبێتە تێچووی گروپە تیرورستیە زەبەلاحەکانی دونیا  و ئەوچەندەش نیشان دەدات تیرور و توندو تیژی بەشێک لە سیاسەتی کۆماری ئیسلامی  ئێرانە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت