حکومەتی هەرێم بە فەرمی لە گشتپرسی پاشگەز بۆوە

0
1014

ڕۆژی کورد: حکومەتی هەرێم ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا بە ڕەسمی، پاشگەزبوونەوەی خۆی لە گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی کوردستان راگەیاند.

چالاکانی سیاسیی کورد، ئەو ڕاگەیێندراوە بە ئاش بەتاڵی کورد لە باشوور ناو دەبەن.

دەقی ڕاگەیێندراوەکە:

ئه‌و بارودۆخه‌ گرژ و مه‌ترسیداره‌ى ڕووبه‌ڕووى عیراق و كوردستان بۆته‌وه‌، هه‌مووان ناچار ده‌كات له‌ ئاستى به‌رپرسیاریه‌تیى مێژووییدا بین و ڕێگا نه‌ده‌ین بارودۆخه‌كه‌ زیاتر به‌ره‌و شه‌ڕ و پێكدادان بچێت له‌نێوان هێزه‌ عیراقییه‌كان و پێشمه‌رگه‌دا.

په‌لامار و به‌ریه‌ككه‌وتنى هێزه‌كانى عیراق و پێشمه‌رگه‌ له‌ 16/10/2017ـه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ، زیانى به‌ هه‌ردوولا گه‌یاندووه‌، له‌وانه‌شه‌ ببێته‌ هۆى خوێنڕشتنێكی به‌رده‌وام و له‌ ئاكامیشدا تێكدانى ڕایه‌ڵه ‌و په‌یوه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى نێوان پێكهاته‌كانى عیراق.

بێگومان شه‌ڕ له‌ نێوان هه‌ردوولادا نابێته‌ هۆى سه‌ركه‌وتنى هیچ لایه‌ك، به‌ڵكوو له‌ هه‌موو بواره‌كانى ژیاندا وڵات به‌ره‌و هه‌ڵدێرى گشتى ده‌بات، بۆیه‌ له‌ ڕوانگه‌ى هه‌ستكردن به‌ به‌رپرسیاریه‌تى به‌رامبه‌ر گه‌لى كوردستان و عیراق، پێشنیار بۆ حكوومه‌ت و ڕاى گشتیی عیراق و جیهان ده‌كه‌ین:

1- ڕاگرتنى ده‌ستبه‌جێی ته‌قه‌كردن و هه‌موو جۆره‌ كردارێكى سه‌ربازى له‌ هه‌رێمى كوردستان.

2- سڕكردنى ئاكامى ڕیفراندۆم كه‌ له‌ كوردستانى عیراق ئه‌نجام درا.

3- ده‌ستپێكردنى دیالۆگى كراوه‌ له‌ نێوان حكوومه‌تى هه‌رێم  و حكوومه‌تى فیدرال له‌ سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عیراق.

حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
24/10/2017

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.