حاخام یه‌شورون، كه كوردێكی جووه، رۆژی 27ی سێپتێمبه‌ری 2016، له ته‌لئه‌ڤیڤی پایته‌ختی ئیسرائیل، له ته‌مه‌نی 98 ساڵیدا، كۆچی دوایی كرد.
رۆژی كورد : ئه‌و حاخامه كورده له ساڵی 1918، له گوندێكی سه‌رسنووری نێوان باكوور و باشووری كوردستان له دایكبووه و له چله‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو به‌ره‌و ئیسرائیل، كۆچییان كردووه.
به پێی ڕاپۆرتی كوردستان ٢٤ له‌مباره‌وه حاخام یه‌شورون، باوكی هونه‌رمه‌ندی كوردی جوو، حه‌داسا یه‌شورونه، كه تا ئێستاش له بۆنه و ئاهه‌نگه جیاجیاكان، له ئیسرائیل، به زمانی كوردی گۆرانی ده‌ڵێت و به جلوبه‌رگی كورد و ئاڵای كوردستانه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت.
سه‌ره‌ڕای دووركه‌وتنه‌وه‌ی حاخام یه‌شیروون له كوردستان، به‌ڵام زمانه كوردییه‌كه‌ی هه‌ر له یاد مابوو و له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییشدا، كه پێشتر هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی حه‌داسا، له ئه‌كاوتنی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبووك بڵاوكردبووه‌وه، به كوردی قسه ده‌كات و له به‌شێك له قسه‌كانیدا ده‌ڵێت: “ده‌مه‌وێت هه‌رچی كارێك كورد ده‌یكات له ته‌واوی جیهان موباره‌ك بێت و ده‌ستی ئه‌وان قه‌وی بێت”