جەماڵ پوورکەریم

0
409
سەرچاوە: ویکی پیدیای کوردی
جەماڵ پوورکەریم سەرۆکی بزوتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستانە.
جەماڵ پوورکەریم ساڵی ١٩٧٧ لە شاری مهاباد و لە بنەماڵەیەکی کوردپەروەر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبووە .
ساڵی ١٩٩٤ لە ڕشتەی ئەدەبیات و زانستە مرۆڤایەتیەکان دیپڵۆمی وەرگرتووە و دواتر لە ساڵی ١٩٩٩لە زانکۆی ئازادی ئێران لە ئەدەبیاتی فارسیدا لیسانسی وەرگرتووە.
لە ساڵی ١٩٩٦ را وەک تەشکیلاتی نهێنیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چالاکی سیاسی بەڕێوە بردووە و تا ساڵی ٢٠١٩ و بۆ ماوەی زیاتر لە ٢٠ ساڵ ئەندامی چالاکی ئەو حیزبە بووە.
چەندین فیلم و کارتۆنی بۆ منداڵان بەرهەم هێناوە و چەندین کارتۆنیشی وەرگێڕاوەتەوە سەر زمانی کوردی.
ساڵی ٢٠٠١یەکەم ناوەندی فێرکاریی زمانی کوردی بە ناوی سۆما لە شاری بانە دامەزراندووە و هەزران قوتابی لە شار و گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ فێربوونی زمان و ڕێنووسی کوردی ڕاهێناوە.
ساڵی ٢٠٠١ حەوتوونامەیەکی بە ناوی دەنگی کۆمەڵگا چاپ و بڵاو کردۆتەوە کە دواتر و پاش بڵاوبوونەوەی دوو ژمارە لە لایەن ئیتلاعاتەوە ئێران لە شاری بانە ڕۆژنامەکەی داخراوە.
پاش چەندین جار بانگکران و لێپێچنەوە لە لایەن ئیتلاعاتی رژیمی ئێران لە بانە ساڵی ٢٠٠٣ لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بۆ ماوەی مانگێک لە گرتووخانەی ئیتلاعات دا لە دەستبەسەریدا دەبێ و دواتر بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد دەبێ و سەرەنجام بە ناچاری ڕۆژهەڵات بەرەو باشووری کوردستان بە جێ دێڵێ.
وەک ئەندامی فەرمی حیزبی دێموکرات لە باشوور چالاکی دەکا و لە ساڵی ٢٠٠٨ تا ساڵی ٢٠١٠ لە کەناڵی ئاسمانیی کوردکاناڵی زمان حاڵی حیزبی دێموکراتی کوردستان دا وەک بەرپرسی بەشی هەواڵ و پێشکەشکار چالاک دەبێ.
هەر لەو ماوەیە دا و لە ناو حیزبی دێموکرات ناوەندێکی سینەمایی بە ناوی کات دادەمەزرێنێ و دوو فیلم بە ناوەکانی گەلاوێژ و ملوانکە کە باس لە شۆڕش و خەبات و پێشمەرگایەتی دەکەن بەرهەم دێنێ.
ساڵی ٢٠١٠ لە ڕێگەی کۆنسوولی فەڕانسە لە هەولێر و لە سەر بانگهێشتی ناوەندی ڕۆژنامەوانانی بێسنوور بە فەرمی بۆ فەڕانسە بانگهێشت دەکرێ و لەو وڵاتە دەمێنێتەوە و مافی هاووڵاتی پێ دەبەخشن.
ساڵی ٢٠١٠ وەک بەرپرسی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە فەڕانسە هەڵدەبژێردرێ و لە دەیان کۆڕ و کۆبوونەوە و سمینار دا بەشداری دەکا.
ساڵی ٢٠١١ لە کەناڵی ئاسمانیی تیشک تیڤی لە فەڕانسە وەک بێژەری هەواڵ و بەرنامە سیاسیەکان دەست بە کار دەبێ و تا ساڵی ٢٠١٦ درێژەی دەبێ.
بۆ ماوەیەک وەک بەرپرسی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە فەڕانسە هەڵدەبژێردرێ.
سەدان وتار و بابەتی لە ڕۆژنامە و ماڵپەڕەکان بڵاو بۆتەوە و کتێبێکی شێعری بۆ منداڵان نووسیوە  و هەروەها کتێبێکی لە سەر شێوەی نووسین و ڕاهێنان لە سەر زمانی کوردی بە ئەلفوبێی ئارامی و لاتین نووسیوە و ئێستاش دوو کتێبی بە ناوەکانی یەکەم :  ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ناسیۆنالیسمی کورد بە زمانی کوردی و   دووهەم:  پێناسە و شوناسی کورد بە زمانی فەڕانسەوی ئامادەی چاپ و بڵاو کردنەوەیە.
لە دەیان کۆڕ و کۆبوونەوە و سمیناری جیهانی دا بەشداری کردووە.
بۆ کارو باری سیاسی جیا لە سەردانکردن بۆ وڵاتانی ئورووپایی، سەردانی ئیسرائیل و عەڕەبستانی سەعوودی کردووە و لە لایەن پاشای عەڕەبستان و کاربەدەستانی باڵای ئەو وڵاتانەوە پێشوازی لێکراوە.
ساڵی ٢٠١٧ لە زانکۆی پاریسی هەشت درێژەی بە خوێندن لە بواری زانستی سیاسی داوە و ماستەری یەکی زانستە سیاسیەکانی بە دەست هێناوە .
لە ساڵی ٢٠١٩ وە بە هۆی باوەڕمەندبوون بە سەربەخۆیی بۆ کوردستان، وازی لە ئەندامیەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە باوەڕی بە مانەوە لە چوارچێوەی ئێراندا هەیە ، هێناوە .
ساڵی ٢٠١٩ لە گەڵ کۆمەڵێک لە هاوبیرانی بزوتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستانیان دامەزراندوە و بە کۆی دەنگی ئەندامان وەک سەرۆکی بزوتنەوەکە دیاری کراوە و تا ئێستاش بەردەوامە.
ساڵی ٢٠٢٢ لە گەڵ چوار حیزب و لایەنی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستانیان پێک هێناوە و بە کۆی دەنگ جەماڵ پوورکەریم وەک سەرۆکی هاوپەیمانیەکە دیاری کراوە و ئێستاش بەردەوامە.
سەرچاوەکان:
ئاگاداری/ دەست کێشانەوە لە ئەندامیەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
جەماڵ پوورکەریم وازی لە ئەندامیەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران هێنا
ڕۆژنامەنووس جەماڵ پوورکەریم لە مەرگ گەڕایەوە
ڕووسیا، تورکیا و ئورووپا دۆڕاوە سەرەکییەکانی ئەم شەڕەن و ئەمریکا براوەی یەکەمە
کورتە فیلمی گەلاوێژ هاتە بەرهەم
چاوپێکەوتنی سێ رۆژنامەنووسی دیکەی کورد لەگەڵ ئەحمەد شەهید
سیاسەتی پێش پێگرتن ، چیدیکە وەڵامدەر نییە (جەماڵ پوورکەریم)
چوار لایەنی سەربەخۆییخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هاوپەیمانییەکیان پێکهێنا.
لایەنە فیداڵخوازەکانی ئێران (( کۆمەڵە و دێموکرات)) هێرشی توند دەکەنە سەر لایەنە سەربەخۆیی خوازەکان … هەردی حەسەن
چوار لایەنی سەربەخۆییخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هاوپەیمانییەکیان پێکهێنا
حیزب، ڕێکخراوە و پارتە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
هەوخستن؛هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان/جەماڵ پوورکەریم
ڕووداو: چوار لایەنی رۆژهەڵاتی کوردستان هاوپەیمانێتییەک پێکدەهێنن
پەیامی پیرۆزبایی جەماڵ پوورکەریم، سەرۆکی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بە بۆنەی نەورۆزی ٢٧٢٢ی کوردی
هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دامەزرا و جەماڵ پوورکەریم وەک سەرۆکی هاوپەیمانی دیاری کرا
چوار حزبی رۆژهەڵاتی کوردستان هاوپەیمانییەکیان پێکهێنا
چوار لایەنی سەربەخۆییخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هاوپەیمانییەکیان پێکهێنا
غەفوور مەخموورى لە رێوڕەسمى راگەیاندنى (هاوپەیمانیى سەربەخۆییخوازانى کوردستان): پێکهێنانى (هاوپەیمانیى سەربەخۆییخوازانى کوردستان) هەنگاوێكە بۆ یەكێتی كوردان و زیاتر پێشڤەبردنى دۆزی رەوای گەلى کوردستان
چوار لایەنی سەربەخۆخوازی ڕۆژهەڵات هاوپەیمانێتییەکیان پێکهێنا
پەیامی سەرەخۆشی و هاوخەمیی “جەماڵ پوورکەریم” بۆ بەڕێز کاک کۆسرەت ڕەسووڵ
جەمال پوورکەریم بۆ باڵكێش كورد نابێت ئایندەی خۆی بە ئێرانەوە گرێ بدات
وتووێژی قەندیل پرێس لە گەڵ: جەماڵ پوورکەریم سەرۆکی بزوتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان
ناوەندی ڕەوندی کوردستانی وێبینارێک بە بۆنەی ساڵوەگەڕی شەهیدکرانی پێشەوا قازی محەممەد ساز دەکا
دیداری سەرۆکی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان و سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکراتی بێت نەهرین
تیرۆرمان بە تیرۆر وەڵام نەداوە.
مافى یەکسانى ژنان لەناو کوردەکان
کورتەیەک لە لێدوانەکانی جەماڵ پوورکەریم، چالاکی سیاسیی کورد بۆ میدیاکانی عەڕەبستان لە سەفەر بۆ ئەو وڵاتە
کۆنفڕانسی بەرەنگاربوونەوە لە گەڵ تیرۆریسمی دەوڵەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بروکسێل بەڕێوە چوو

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.