جێگری سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بەربژێر کراوه لە شۆرای شارێکی وڵاتی فینلەند

0
1773

ساریسا زەنگیبەند تەمەن ٣٣ ساڵ و دایکی سێ منداڵە.
ماوەی ٦ ساڵە لە شاری تامپرە سەر بە وڵاتی فینلاند دەژی.
خوێندنی لە بواری ئابووری و ئیقتساد تەواو کردووە و لە ئێستاش دا لە بواری تەندروستیی دەروونی و ڕەوان خەریکی خوێندنە.
لە بواری پەنابەری و یارمەتیدانی پەنابەران خاوەن ئەزموونە و لە کەمپەکانی پەنابەری دا یارمەتیدەری ڕێکخراوەکانی پەنابەری و پەنابەرانی کردووە.
لە بواری هەستکردن بە پرسی نەتەوەکەی کەسێکی خەمخۆرە و بەردەوام هەوڵی داوە کە پرسی کورد بگەیەنێتە خەڵکی بیانی و لە پێناو ناساندنی پرسی گەلی کورد و گەیاندنی دەنگی گەلەکەی بەردەوام لە هەوڵ و تێکۆشان و خەبات دابووە.
لە بواری مافەکانی مرۆڤ و مافی ژنان دا چالاکە و هەوڵی داوە دەنگ و ڕەنگی ژنی کورد بێ لە ناو کۆمەڵگەی فینلاندی و ڕێکخراوە ناوچەیی و جیهانییەکاندا.

ساریسا دەڵێ: گەورەترین ئاوات و خولیا و ئارەزووم ئەوەیە کە وڵاتی کوردستان دروست ببێ و هەموو تاکێکی کورد بگەڕێتەوە سەر شوناس و ناسنامەی سەرەکیی خۆی کە کوردبوون و کوردستانی بوونە.

ساریسا زەنگیبەند بۆ پەرە پێدانی چالاکی و خزمەتەکانی بە نەتەوەکەی لە سەر لیستی پارتی سۆسیال دیموکرات SDP بۆ هەڵبژاردنەکانی شارەوانی شاری تامپرە کاندید و بەربژێر کراوە و ئێستا ناوی وەک ژنە کوردێک بۆ ئەو ئەرکە تۆمار کراوە .
بۆ سەرکەوتن لەو بوارە دا پێویستی بە پاڵپشتی و پشتیوانیی هەموو ئێوەی نیشتمانپەروەر و تاک بە تاکی دانیشتوانی شاری تامپرە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.