گوومان لەوەدانێ کە لە نێوان ژن و پیاودا جیاوازی زۆر هەیە هەم لەباری جەستەیی و هەم لەباری رووحی، له‌مه‌ر هۆکاره‌کانی ئەو جیاوازیانە و هه‌روها ده‌لاقه‌ی شرۆڤەی ئەوەکە ئەو جیاوازیانە جەوهەرین یان بەرهەمی کۆمەڵگا، دوو روانگه‌ی گشتی و لێکجیاواز هه‌ن، تاقمێک له بیرمه‌ندان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌ن که ئه‌م جیاوازیانه به‌شی هه‌ره زۆری جه‌وهه‌رین و له ئه‌ساسدا ژن وه‌ک ژن له‌دایک ده‌بێت به تایبه‌ت مه‌ندی جه‌سته‌یی و رووحی تایبه‌تی خۆی که هه‌ڵگری جۆرێ ئه‌رک و وه‌زیفه‌یه، هه‌ر بۆیه ده‌که‌وێته پله‌ی دووهه‌م، له به‌رامبه‌ردا فێمێنیسته رادیکاڵه‌کان و یه‌ک له‌وان سیمۆن دۆبوار له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌ن که تاک نه وه‌ک ژن و نه وه‌ک پیاو له دایک ده‌بێ به‌ڵکه ئه‌و کۆمه‌ڵگا و نه‌ریتی پیاوسالاری حاکم به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادایه که ژن ده‌کاته ژن و پیاو ده‌کاته پیاو، به واتایه‌کی تر ئه‌م جیاوازیانه نه‌ته‌نیا جه‌وهه‌ری نابین که به‌ر هه‌می ته‌ربیه‌تی کۆمه‌ڵگای پیاو سالاری ده‌زانن. ره‌نگه شرۆڤه و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌م دوو ره‌هه‌نده فهلسهفێ له حه‌وسه‌له‌ی ئه‌م نووسراوه‌یه‌دا نه‌گونجێ، بەڵام بەروونی دەڵێم کە ئەو جیاوازیانە نە تەنیا خاڵی لاوازی ژن لەبەرامبەر پیاودا نین کە تەنیا تایبەتمەندی ژنانە و پیاوانه‌یه کە بە هۆی هێژمۆنی دەسەڵاتی پیاوسالار، بوونەتە خاڵی لاوازی ژنانه و خاڵی به‌هێزی پیاوانه و وه‌ک که‌ره‌سه، ژنانی پێ سەرکووت کراوە، هه‌ر بۆیه سێ هه‌نگاوی گرینگ بۆ پێش‌گرتن به‌و سته‌مه پێویسته ره‌چاو بکرێ.
یه‌که‌م: دیتنی جیاوازێکان وه‌ک تایبه‌تمەندی نه‌ک خاڵی لاواز.
دووهه‌م : راگرتنی هه‌ڵاواردنی نێگه‌تیڤ به دژ ژنان.
سێهه‌م: په‌یره‌وکردنی هه‌ڵاواردنی پۆزێتیڤ، بۆ قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ی ئه زیانانه‌ی وه که‌سایه‌تی ژن که‌وتوه.