جوانڕۆ :کرێکارێکی کورد بە هۆی بەربوونەوە لە داربەستی بینایەک، گیانی لەدەست دا

0
880

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدێریی ڕۆژی کورد، لە شاری جوانڕۆ ڕۆژی ڕابردوو لە گەڕەکی نەخۆشخانەی شاری جوانڕۆ لە پارێزگای کرماشان، کرێکارێکی کورد بەناوی وەلەدخان مەهدەوی کە سەرقاڵی ئیش وکار لە بینایەکی چوار نۆهومی بووە، لە بە ڕووداوی کار گیانی لەدەست داوە.

مردنی ئەو کرێکارە ٤٨ ساڵە، بە هۆی دەستڕانەگیشتن بە کەرەستەی ئیمەنی وەک کەمەربەند و کەوتنە خوارەوەی لە داربەستێکی ئاسنین بووە و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.

وەلەدخان مەهدەوەی، بەپێی هەواڵی گەیشتوو، لەهەر چەشنە دابینبوونێکی کۆمەڵایەتی بێبەری کراوە و دوو منداڵی گەنجیشی هەیە.

کارناسانی ئیمەنی کار، دەڵێن کە نەبوونی کەرەستەی دروست، پشتگوێ خران و زەخت له پەیمانکاران، لە هۆکارە سەرەکییەکانی ڕووداوی کار لە بەشی بینادایە.

ئامارە فەرمییەکان باس لە مردنی ساڵانە ١٠ هەزار کرێکار لە ڕووداوی کار و نەخۆشینی پێوەندیدار بە کار و پیشەی کرێکاران دەکەن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.