جموجۆلێ هێزە کوردییەکان لە ناوچە سنوورییەکان هەڕەشەی پێشنوێژی هەینی ئورمیەی لێکەوتەوە

0
976

پێشنوێژی هەینی شاری ئورمیە لە وتەکانیدا لەنوێژی هەینی رایگەیاندووە، جموجۆڵی هێزە کوردییەکانی کوردستانی رۆژهەڵات کە لە چیاکانی قەندیل و کێلەشین‌دا جێگیر بوونە بە توندی سەرکوت دەکرێن و هەڕەشەی توندی لەو هێزانە کردووە.
مەهدی هاشمی نوێنەری وەلی فەقیهـ و پێش‌نوێژی هەینی رێژیم لەشاری ئورمیەسەرەڕای هەڕەشەی توند لەهێزە کوردییەکانی جێگیر لەچیاکانی قەندیل و کێلەشین، راشیگەیاندووە کە بەرەنگاری هەر چەشنە جموجۆڵێکی ئەو هێزانە دەبنەوە.
ئەو نوێنەرەی رێژیم لە وتەکانیدا وتوویەتی: هێزەکانی سپای پاسدارانی رێژیم لە ناوچە سنوورییەکانی کێلەشین و قەندیل سەرقاڵی کاروباری ستراتژیکی نیزامین و بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوە دژی ئەو هێزە کوردییانە لەناوچە سنوورییەکان جێگیر کراون.

هەر لەو پێوەندییەدا عەلی شەمخانی سەرۆکی شوڕای باڵای تەناهی نەتەوەییش دوای جێگیربوونی هێزە کوردییەکانی کوردستانی رۆژهەڵات لە چیاکانی کێلەشین و قەندیل بڕیاری ئامادەباشی بە هێزە نیزامییەکانی رێژیم دابوو و بە فەرمی رایگەیاندبوو کە هێزەکانی “دژە شۆڕش” لەشکەرکێشیان بۆ ناوچە سنوورییەکانی نێوان کوردستانی باشوور و رۆژهەڵات کردووە.

ئەو وتانە پاش ئەوە دێت کە هێزه‌کانی حیزبی دێموکرات دوای جێگیربوونیان لە چیاکانی قەندیل و کیلەشین کاردانەوەی توندی ناوەندە نیزامی ــ ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانی لێکەوتەوە و بە تەواوەتی ناوچە سنوورییەکانی نێوان کوردستانی باشوور و رۆژهەڵاتی میلیتاریزە کرد.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.