جان کرى: بە شێکى بەرچاوى هێزەکانى سوپاى پاسداران لە سوریە گەڕاندرانەوە ئێران

0
623

جان کرى وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا بە کونگرەى ئەو وڵاتە رایگەیاند کە بەفەرمانى خامنەى ژمارەى ئێران لە سوریە کەم کراون لە بەرەکانى شەڕیش پاشە کیشیان پێ کراوە . کرى هەروەها گوتى “ئەوە ئەو مانایە ناگەینێت کە ئێران لە ناردنى چەک و تەقەمەنى لە سوریە بۆ لوبنان راگیراوە بەڵکو نیگەرانیەکانى ئێمە لەو بوارە بەردەوامە.”

بە پێ هەواڵدەرى ئاژانسی فەرانسە کرى لە پیدانى ژمارەی ئەندامانى سوپاى پاسدارانى لە سوریە خۆى دور کرد . بەڵام بە گوێرەى ئامارى ئەو ئاژانسە  لە شەش مانگى ڕابردوو بە سەدان ئەندامى سوپا لە سوریە کوژراون کە چەند فەرماندەى سوپاى پاسدارانى تێیدا بوە.

کرى هەروەها داواى لە کۆنگرە کرد تا خێرا بێت لە درێژکردنەوەى  ئابلۆقەکانى ئێران . ئەو ئابلوقانە لە سالى ٢٠٠٦ وە لە ژیر یاساى “ئاى اس ئاى” کە لە دژى پەرە پێدانى بەرنامەى ناوەکى و موشەکى ئێران دانراون بەردەوامن.

هێزەکانى سوپاى پاسدارانى ئێران لە سەرەتاى شەرى ناوخۆوە لە سوریە بە دژى هیزەکانى ئۆپزسیونى سوریە بۆ پاراستنى پێگەى ڕێژمى ئەسەد لە شەڕێکى قورس دان . بەرە پرسانى لەشکرى ئێران شێوازى ئامادە بونیان لە چوارچێوەى راوێژکارى لەشکرى پیناسە دەکەن . ئەوەى بە شێوەیەکى بەرچاو دەبینریت کە هێزەکانى سوپاى ئێران بە هەموو شیوەیەک لەو شەرانە دا بەشدارن. هەروەها خامنەى ڕێبەرى ئیران لە سەردانێکى بنەمالەى کوژراوانى سوپا لە سوریە بە ڕاشکاوى گوتبوى ئەو شەڕەمان لە سوریە نەکردبا دەبی لە کرماشان و هەمەدانى ڕوبەروى دوژمن بباینەوە. بەشدار بوونى چالاکانەى ئێران و هەروەها روسیە لە سوریە نیگەرانى لاى ئەمریکا و ڕۆژئاوا دروست کردوە و بە جورێک رەخنە لە سیاسەتى ئەمریکا دەگیڕى کە شکستى خواردوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.