جان بۆلتۆن، بژاردەی سەرەکی بۆ وەزارەتی دەرەوەی دەوڵەتی ترامپ، داوای گۆڕینی ڕژیم لە ئێران دەکا

0
2101
John Bolton, former U.S. ambassador to the United Nations (UN), speaks during the American Conservative Unions Conservative Political Action Conference (CPAC) meeting in National Harbor, Maryland, U.S., on Thursday, March 3, 2016. CPAC runs until March 5 with the five remaining 2016 Republican presidential candidates speaking. Photographer: Andrew Harrer/Bloomberg via Getty Images

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی huffingtonpost، جان بۆلتۆن، بژاردەی سەرەکی بۆ وەزارەتی دەرەوەی دەوڵەتی ترامپ، بە ئاشکرایی داوای گۆڕینی ڕژیم لە ئێران دەکات و دەڵێ دەبێ دەوڵەتی ئەمریکا یارمەتیدەر بێ بۆ گۆڕینی ڕژیم لە ئێران.

جان بوڵتۆن لەمەڕ ڕژیمی ئێران گوتی: “من لام وا نیە ڕژیمی ئێران، ڕژیمێکی خۆشەویست بێ بەڵام ئەوان چەکیان هەیە، من وا بیر دەکەمەوە هەندێک ڕێگا هەن بۆ یارمەتیدانی دژبەرانی ئێران. ئەوە بە واتای ئەوە نیە کە هێزەکانی ئەمریکا خۆیان تێکەڵ بکەن بەڵکوو بەو واتایەیە کە یارمەتیی دژبەرانی ڕژیمی ئێران بکرێ تا ڕژیمێکی جیاواز بۆخۆیان هەڵبژێرن”.

بەڵام بۆلتۆن لە وڵامی Huffington Postدا ڕوونی نەکردەوە چۆن و بە چ شێوازێک ڕژیم لە ئێران بگۆڕدرێ و خۆی لە وڵام دانەوە بوارد.

هەروەها ڕۆژی پێنج شەممە 27ی خەزەڵوەر، نوێنەری پێشووی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئاژانسی هەواڵی  Breitbart News Daily ڕاگەیاندووە: “مەلاکان هەڕەشەی سەرەکین بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی ناونەتەوەیی لە خۆرهەڵاتی ناڤین، کەواتە تەنیا ڕێگای درێژماوە لە ئێران، گۆڕینی ڕژیمە”.

باس لەسەر هێرش بۆ سەر ئێران لە ساڵی ٢٠٠٣وە لە ئارادایە. عەلی ئەکبەر ویلایەتی، ڕاوێژکاری باڵای خامنەیی لە دوایین وتووێژی خۆی لەگەڵ دەنگ و ڕەنگی ئێران لەمەڕ ڕێککەوتنی بەرجام گوتوویەتی: “ئەو ڕێکەوتننامەیە هی کەسێک نیە، نیزام بڕیاری دا ئەو ڕێکەوتننامەیە بکرێ، ئەگەر ئەو ڕێکەوتننامەیە نەکرابا هیچ بژاردەیەکی تر نەبوو جیا لە شەڕ، ئێمە بەو ڕێکەوتننامەیە پێشمان بە شەڕ گرت”.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت