جاشێکی تر لە شنۆ بە سزای خیانەتەکانی گەیشت

0
2752

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ناوەندی ڕۆژی کورد لە شنۆ، کاتژمێر ١٢:٣٠ خولەکی نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ی خەزەڵوەری ١٣٩٥ی هەتاوی لە  شارەکی فەرهەنگیانی ئەو شارە، جاشێک کەوتۆتە بەر دەستڕێژی کەسانێکی نەناسراو و بە توندی بریندار بووە.

هەواڵنێری ناوەندی ڕٶژی کورد لە شنۆ ڕایگه‌یاند: :جاش غەفوور سەلاحی، دانیشتووی شارەکی فەرهەنگیانی شنۆ، کاتژمێر ١٢:٣٠ خولەکی نیوەڕۆ لە لایەن کەسانێکی نەناسراوەوە کەوتە بەر دەستڕێژ و بەتوندی بریندار بووە”

لەو هێرشەدا هەروەها هاووڵاتییەکی بێ تاوانیش بە ناوی “ئاکۆ میهەن خا” بریندار بووە.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو جاشە بە توندی بریندار بووە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئورمیە کراوە.

تا ئێستا ڕوون نیە، چ کەسانێک ئەو جاش کوژییەیان ئەنجام داوە و هیچ لایەنێکیش بەرپرسیارەتییەکەی وەئەستۆ نەگرتووە

ڕۆژی كورد له‌و باره‌وه‌ زانیاریی زیاتر بڵاو ده‌كاته‌وه‌

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت