جاشنامە/ ناساندنی نیشتمانفرۆشێکی تر

0
1829

کارێک لە کومیتەی دەرخستنی ڕاستییەکانی ناوەندی ڕۆژی کورد لە ناوخۆ

جاش خەلیل حەسن زادە، کوڕی محەمەد، لە دایک بووی گوندی پرداوێ ـی سەر بە ناوچەی شنۆیە.

جاشی ناوبراو، زیاتر لە 15 واتا لە ساڵی ١٣٨١ی هەتاوییەوە، ساڵە جاشە و ئێستاش لە شارۆچکەی نەلۆس ـی سەر بە شنۆ نیشتەجێیە.

ناوبراو لە پایەگای گوندی قەڵاتیان ـی سەر بە شنۆ، خەریکی جاشێتی و نیشتمانفرۆشییە و مووچە لە ڕژیم وەردەگرێ.

هەروەها بەر لەوەی کە وەک جاشێکی ڕەسمی لە پایەگا خەریکی خیانەت بێ، خەریکی سیخوڕی و خڵک بەگرتدان و کۆکردنەوەی زانیاری بەتایبەت لە ڕێگایپرسیارکردن لە منداڵان لەمەڕ بنەماڵە و ناوماڵیان بووە.

پرۆپاگەندا بۆ ڕژیم و ڕاکێشانی خەڵک بۆ جاشێتی لە گوندی پرداوێ و گوندەکانی تری شنۆ، بەشێک لە خیانەتەکانی ناوبراون و تا ئێستاش چەند کەسێکی پەلکێشی جاشێتی و بەسیج کردووە.

خەلیل حەسەنزادە یەکێک لەو جاشانەیە کە لە شەڕی قەرەسەقەل، بریندار بووە بەڵام بە هۆی سووکیی برینەکانی لە مردن ڕەخساوە.

خەلیل، بە هۆی جاشێتی و پلەیەک کە لە ناو ڕژیم هەیەتی، چەند کەسێکی زم و کەسوکاری خۆی وەک سلێمان حەسەنزادە ـی دامەزراندووە کە سلێمان کە ئێستا بێهداشتی گوندەکانی سەرگیز و قەرەسەقەـە، بەسیجی چالاکە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت