جاشنامە/ مەلا برایم حوسێن پوور و کەماڵی کوری

0
2011

کومیتەی خستنەڕووی ڕاستییەکانی ناوەندی ڕۆژی کورد- ناوخۆی کوردستان

مەلا برایم حوسێن پور، خەڵکی شاری پیرانشارە، و لە مزگەوتی سوور دەرسی مەلایەتی خوێندەوە و ساڵی ١٣٦٢ ئیزنی مەلایەتی وەرگرتووە.

 لە سەرەتای هاتنە سەر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی، مەلا برایم کە ئەو کات فەقێ بووە، خۆی لە ڕژیم نزیک کردۆتەوە و لە بەرگی مەلایەتییدا سیخوڕی بۆ سپای پاسداران کردووە.

مەلا برایم، ساڵانێکە لە شاری پیرانشار وەک مەلایەکی بڕواپێکراوی سپای پاسداران لە ناوچەی پیرانشار ناسراوە.

مەلا برایم کتێبفرۆشێیەکی بەناوی “کتێب فرۆشی ئیمام شافعی”  هەبوو، هەڵبەت ئەوە ڕواڵەتی باسەکەیە و مەلابرایم بە هۆی ئەوەی زمانی کوردی دەزانێ هاوکار و یارمەتیدەری ئیتلاعاتی سپا ـیە و ڕاستەوخۆ وەک “بازجووی کورد” لە لێپرسینەوە و ئەشکەنجەی  گیراوانی سیاسیی کورد لە ناوچەی پیرانشار بەشدارە.

جیا لەو ئەرکە، مەلا برایم دوو ئەرکی سەرەکیی تری لەلایان سپاوە پێ ئەسپێدراوە:

 یەکەم: لە ڕێگای بانگەشەی  ئایینییەوە خزمەتی سیاسەتەکانی ڕژیم بکات.

 دووهەم:  کاناڵی پەیوەندیی نێوان مەلاکانی ناوچەی خانێ و سپای پاسدارانە و زۆر جار وەک نوێنەری سپا لەگەڵ مەلا گەنجەکان یان کەسایەتییە ئایینییەکان کۆدەبێتەوە و قسە دەکات و بۆ لای سپای تیرۆریستیی پاسداران و بوون بە ئەندام واتا بوون بە جاش، هانیان دەدات.

مەلا برایم حوسێن پوور، لە هەمان کاتیشدا کەسێکی خۆهەڵکێشوو و درۆزنە و تەنانەت خۆی وا دەردەخات کە ڕاستەوخۆ لەگەڵ عەلی خامنەیی ـدا پەیوەندی هەیە.

لە بری ئەو جاشێتییەی مەلا برایم دەیکات، حکوومەت لە مەهاباد “کارگەی خیزی” داوەتێ و هاوکات لەگەڵ ئەوە دەستی بەسەر کانزایەکی بەرد لە ناوچەی شارستێن ـدا گرتووە،

کەمال حوسێن پوور، کوڕی مەلا برایم، لە دایکبووی ١٣٦٤ـی هەتاوی، لە زانکۆی ئازادی مەهاباد، ئەندازیاری خوێندەوە و لە ئێستادا وەک بەربژێری سپای تیرۆریستیی پاسداران، وەک شارەوانی خانێ دەست نیشان کراوە و خەڵکی خانێ هیچ بەو بەربژێرە ڕازی نین و زۆریش لەوە دەترسن کە هەڵبژاردنی کەماڵ ببێتە هۆی ئەوەی دەستی سپای تیرۆریستیی پاسدارن بەسەر بازاڕچەی سنوری ـدا زۆرتر ئاواڵە بێت و دەرفەتی کاسپی بۆ خەڵک لە کەمی بدات.

 هاوکات لەگەڵ ئەوە بەشێک لە ئەندامانی شوۆڕای شاری پیرانشار،  بە هۆی  نەبوونی ئەزمووی بەڕێوەبەرایەتیی کەماڵ حوسێن پوو، دژ بەو دەست نیشان کردنەن.

بەڵا، بە گوێرەی زانیارییەکان، مەلا برایم لە ڕێگای پارەوە ئەندامانی شۆڕای شاری پیرانشاری ڕازی کردووە و لە هەمان کاتیشدا سپای پاسداڕانیش ڕایسپاردوون کە دژایەتی نەکەن و بەو هدەست نیشان کردنە ڕازی بن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت