جاشنامە/ ئەو جاشانەی لە ڕۆژی گشتپرسی بۆ سەربەخۆیدا چوونە کێلەشین کێ بوون؟

0
2219

کومیتەی دەرخستنی ڕاستییەکانی ناوەندی ڕۆژی کورد لە ناوخۆ

ڕۆژی کورد: ئەمڕۆ کوردستان بەتایبەت لە ڕۆژهەڵات، بە گشتی خەریکی ئاهەنگێڕانی و شایی سەربەخۆیی پارچەیەک لە نیشتمانەکەیەتی، پارچەیەک کە هەرچەند تا ئێستاش ڕوون نییە چ کاریگەرییەکی لەسەر بەشەکانی تر دەبێ، بەڵام ڕۆژهەڵات وەک هەمیشە لە ژێر تیشکی ڕوانینی ڕێبەرە نەتەوەییەکانی و بە هیوای وەدیهاتنەوەی کۆمارێکی تری کوردستان کە بتوانێ ڕێچکەی کۆماری کوردستان لە مهاباد بگرێتە بەر، خەریکی شاییە. لەو ناوەدا چەند جاشێکی ناسراو کە خۆیان بە سەرۆک خێڵ دەناسێنن و هیچ پێگەیەکی ئەوتۆی جەماوەریشیان نەماوە، چوونە کێلەشین و خۆخۆری و نیشتمانفرۆشیی خۆیان بۆ کۆمای سێدارەی ئیسلامیی ئێران سەلامندۆتەوە.

بەپێی هەواڵەکان، هاوکات ئەمڕۆ دووشەممە ٣ی ڕەزبەری ١٣٩٦ی هەتاوی، چەندین جاشیش لە سنوورەکانی کێلەشین کەوتوونەتە سەر مین و چەند کەسیان بریندار بووە کە تا ئێستا زانیاریی ورد لەمبارەوە لەبەردەست دا نیە.

ناوی ئەو جاشانەی ئەمرۆ چوونە کێلەشین بریتییە لە:

  • پیرۆ حاتەمی، خەڵکی ناوچەی مەڕگەوەری ئورمیە کە خۆی بە سەرۆکی هەرکییەکان دەناسێنێ و بەرپرسی شۆڕای چارەسەرکردنی کێشەکانە لە دزەی مەرگەوەر. خیانەت، خۆفرۆشی و دەست درێژیی نامووسی و داوێن پیسی بەشێکە لە کارنامەی پێڕۆ حاتەمی.
  • گارگاری کە لە نەوەکانی سمایل ئاغای سمکۆیە و ساڵەهایە گیرۆدەی مادە هۆشبەرەکانە و چەندین دەستدرێژیی نامووسی لە کارنامەی گڵاویدا بوونی هەیە و بە هۆی گیرۆدەبوونی بە مادە هۆشبەرەکان، ملی بۆ زۆرێک لە پیلانەکانی ڕژیم ڕاکێشاوە. گارگاری نیشتەجێی ناوچەی سۆمای و برادۆستی ئورمیەیە.
  • ئەفشین بەگ، یەکێکی تر لەو خۆفرۆشانەیە کە ئەمڕۆ وێڕای فەرماندەی سپای تیرۆریستیی پاسداران لە کێلەشین بووە، ئەویش هاوشێوەی پیرۆ و گارگاری، کارنامەیەکی تەژی لە نیشتمانفرۆشی و بڵاوکردنەوەی مادە هۆشبەرەکان هەیە.

هاوڕێ لەگەڵ ئەو سێ کەسە، چەندین جاشی تریش هەبوون کە بە هۆی برینداربوونی ڕێژەیەکی بەرچاویان بە هۆی تەقینەوەی مین، وەک لە وێنەکاندا دەردەکەوێ، ڕێژەیان لەسەر سنوورەکان کەم بووە و زیاتر بۆ خۆڕانان و دووپات کردنەوەی خۆخۆری و گەلفرۆشییان چوونەتە ئەو شوێنە.

This slideshow requires JavaScript.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت