جارێکی تر هێرش کرایە سەر بنکەیەکی پۆلیس لە تورکیە

0
822

ڕۆژی کورد: ڕاگەیاندنەکانی تورکیە ڕایانگەنادووە، دۆینێ سێ شەممە ٢١ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی، سێ کەس هێرشیان کردۆتە سەر بنکەیەکی پۆلیس لە غازی عەنتاب ـی تورکیە.

پۆلیسی تورک دەڵێ لەو سێ کەسە یەکیان کوژراوە، یەکیان هەڵاتووە و چارەنووسی ئەوی تریش ناڕوونە.

لەو هێرشەدا پۆلیسێکی تورکیش بریندار بووە.

غازی عەنتاب یەکێک لە باژێرە سنوورییەکانی تورکیەیە کە لە سنووری تورکیە و سووریە هەڵکەوتووە و شارێکی مێژووییە کە زۆرتر مەسیحیەکان و کوردەکان لێی ئاکنجی بوون و دوای شەڕی سووریە ئێستا ئەژمارێکی زۆر عەرەبی تێدایە و بەشێک لە مەسیحییەکان لە ترسی ئیسلامییە توندئاژۆکان، ئەو شارەیان بەجێهێشتووە.

لە مانگی ڕابردووەوە تا ئێستا چەندین جار هێرش کراوەتە سەر بنکە حکومەتی و شوێنە گشتییەکانی تورکیە کە هێرش بۆ سەر کافی شاپێکی شەوانە لە شەوی سەری ساڵ یەکێک لەو هێرشانە بوو کە ٣٨ کەسی تێدا کوژرا.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت