تەیرەبازێن ئازادیا کوردستانێ، بەرپرسیارەتیی تەقینەوەکانی ئیستانبووڵی وەئەستۆ گرت

0
932

ڕۆژی کورد: تەیرەبازێن ئازادی كوردستانێ TAK کە گرووپێکی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستانە، بەرپرسیاریەتیی ئەنجامدانی تەقینەوەکانی شەوی ڕابردووی ئیستانبووڵی وەئەستۆ گرت.

ڕێکخراوی چەکداریی “تاک” کە خۆی بە ڕێکخراوێکی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان پێناسە دەکات، لە ڕاگەیێندراوی خۆیدا، وێڕای وەئەستۆ گرتنی بەرپرسیارەتیی ئەو تەقینەوەیە دەڵێ: “ئەو تەقینەوانە لە لایەن Ş. Tîrêj کە سەر بە “تاک”ـە ئەنجام دراوەو لە لایەن دوو ئەندامی خۆکوژی ئەو ڕێکخراوەوە کراوە.”

تاک لە ڕاگەیێندراوەکەیدا هەروەها دەڵێ: “ئەوان ئەو چالاکییەیان بە هۆی بەردەوام بوونی بەندکرانی عەبدووڵا ئۆجەلان، سەرۆکی بەندکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان و پارلمانتارانی پارتی داد و گەشە پیدان لە کوردستانی باکوور ئەنجام داوە”.

شەوی  ڕابردوو، شەممە ٢٠ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی، دوو تەقینەوە لەنزیک ستادیۆمی وەرزشیی “بێشیکتاش” لە ناوەڕاستی ئیستانبووڵ ـی تورکیە هاتە ئاراوە کە یەکێکیان هێرشی خۆکوژی بوو و لەو دوو تەقینەوەیەدا تا ئێستا لانیکەم ٣٨ کەس کوژراون و ئەمڕۆ یەکشەممە، بە هۆی ئەو تەقینەوانە، لە تورکیە، ماتەمینی گشتی ڕاەیێندراوە.

بەپێی هەواڵی کاناڵی ئێن تی ڤی ـی تورکیە، پێدەچێ ئوتوبووسێکی دژەشۆڕش ـی پۆلیسی تورکیە، ئامانجی سەرەکیی ئەو هێرشە بووە.

دەوڵەتی تورکیە هەر لە یەکەم ساتەکانی دوای ئەو تەقینەوانە، پارتی کرێکارانی کوردستانی وەک بکەری ئەو تەقینەوانە ناساندووە و هەر لە سەرەتای تەقینەوەکە رایگەیاند، ئەوان بەڵگەیان لەبەر دەستە کە پ ک ک ئەو کارەی ئەنجام داوە.

تەیرەبازێن ئازادیێ کوردستان، پێشتریش بەرپرسیارەتیی چەندین تەقینەوەیان لە تورکیە وە و لە ناویاندا بەرپرسیارەتیی تەقینەوەی ئامەدی ـیان وەئەستۆ گرتووە کە رۆژی 4-11-2016 لە رێگەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە لە ئامەد دژی بەڕێوەبەرایەتیی دژەتیرۆر و هێزی پۆلیس ئەنجامدرا”

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت