تەقینەوەی تانکێرێکی هەڵگری گازی ئێراق لە سەوڵاوا ٣ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

0
736

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی، تانکێرێکی ئێراقی لە سەوڵاوای مەریوان تەقییەوە و بەو هۆیەوە کەسێک گیانی لەدەست دا و دوو کەسیش بریندار بوون.

دەنگی تەقینەوەی ئەو تانکێرە بە ڕادەیەک بەرز بووە کە ماڵەکانی سەوڵاوای سەرێ و ترخان ئاوای هەژاندووە و زیانی بە شیشە و پەنجەرەی ماڵ و دوکانەکان گەیاندووە.

بەپێی لێدوانی بەرپرسانی سەوڵاوا ئەو تانکێرە گازی پزشکی تێدا بووە کە لە ئێرانەوە بەرەو سلێمانی چووە بەڵام لە سەوڵاوا تەقیوەتەوە.

 لەو ڕووداوەدا کەسێکی تەمەن ٣٠ ساڵانەی مەریوانی گیانی لە دەست داوە و دوو کەسەکەی تر کە یەکیان هاژوتوانی ئەو تانکێرە بووە لە نەخۆشخانەی چەمڕانی سەوڵاوا خەوێندراون.

تانکێرەکانی ڕێگای مەریوان بۆ باشوور کە بە تانکێری مەرگ ناسێندراون، تا ئێستا گیانی دەیان کەس لە هاووڵاتییانی ئەو دەڤەرەیان کردۆتە قوربانی بەڵام هەموو وڵامی ڕژیم و بەرپرسانی مەریوان بۆ هاووڵاتییانی ناڕازی، دەستبەسەرکردن و ڕاونانی بەڕێوەبەرانی کەمپەینی نا بۆ تانکێری مەرگ و دەرکردنی مامۆستایەکی زانکۆی پەیامی نووری مەریوان بە ناوی دوکتور حامید کۆنەپۆشی بوو.

hawramanat-com-22-1hawramanat-com-22-3hawramanat-com-22-4hawramanat-com-22-5hawramanat-com-22-7hawramanat-com-22-8hawramanat-com-22-9hawramanat-com-22-13hawramanat-com_22__4

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت