تەقینەوەیەکی توند لە دیاربەکر هاتە ئاراوە و ٨ کەس تێیدا کوژرا

0
1001

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی ئاسۆشتێدپرێس، ئەمڕۆ هەینی ١٤ی خەزەڵوەری ١٣٩٥ی هەتاوی، تەقینەوەیەکی توند لە دیاربەکر هاتە ئاراوە.

لەو تەقینەوەدا کە لە نزیک بینایەکی پۆلیسی دژەشۆڕش هاتە ئاراوە، لانیکەم ٨ کەس کوژراون.

تەقینەوەکە لە ڕێگای مینی بوسێکەوە ئەنجام دراوە و دەگوترێ نزیک بە یەک تۆن کەرستەی تەقینەوەی لە ناودا بووە و چەندین بینای نزیک ئەو بینایەک پۆلیسی دژەشۆڕشی تورکیە تێکداوە.

بینالی ییلدریم، سەرۆک وەزیرانی تورکیە لەمبارەوە گوتی: “لەو تەقینەوەیەدا 2 پۆلیس، شارەزایەک و پێنج کەسی سڤیل کوژراون”.

ییلدریم هەروەها باسی لە کوژرانی کەسێک لە هێرشکەرەکان کرد بەڵام زانیاریی زیاتری لەمبارەوە بڵاو نەکردەوە.

بەپێی لێدوانی نووسینگەی دیاربەکر، پ ک ک، بەرپرسیارەتیی ئەو هێرشەی وەئەستۆ گرتووە بەڵام ڕۆژی کورد تا ئێستا هیچ هەڵوێستێکی لەمبارەوە لە پارتی کرێکارانی کوردستان نەبینیوە کە ئەو هێرشەی وەئەستۆ گرتبێ.

ئەو تەقینەوەیە چەند کاتژمێر دوای دەستبەسەرکرانی دەمیرتاش و یوکسیکداغ و ١٢ پارلمانتاری تری HDP هاتە ئاراوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت