تەقینەوەیەکى بەهێز لە ناوچەیەکى هەستیارى ئانکاراى پایتەختى تورکیا ڕوى دا

0
507

ئێوارەى ئەمڕۆ چوارشممە ٢٨ی ڕێبەندان، کاتژمێر ٦ بە کاتى ئوروپا  تەقینەوەیەکى بەهێز لە ناوچەیەکى هەستیارى ئانکاراى تورکیە کە نزیک لە بیناى مەجلیس و فەرماندەى لەشکرى تورکیا ڕوى دا ژمارەى کوژراو بریندار سەروى ١٥ کەس رادەگەینرێت و ژمارەیەکى زۆرى ئامبولانس بەرەوە شوێنى تەقینەوەکە ناردراون.

ئەم تەقینەوە هاوکات بو لە گەڵ کۆبونەوەى ئەنجومەنى ئاسایش تورکیا  کە بە سەرۆکایەتى رەجەب تەیب ئوردوغان بەڕێوە چوو. داودئۆغلو سەفەرەکەى ئەمشەوى بۆ بروکسل دواخست.

شایانى باسە میدیاکانى تورکیا و دونیا باس لە ڕیکارى توندی ئەمنى دەکەن لە ئانکارا و هەروەها ترسی تەقەینەوەى دوەم هەیە.

شایانی ئاماژەیە کە نزیک بە ٣ مانگە باکووری کوردستان لە دۆخێکی ئەمنی توونددا دەژی و تا ئێستا بە گوێرەی زانیارییەکان زیاتر کە ٦٢ کەسی سیڤیل بە هۆی هێڕشەکانی ئەرتەشی تورک، شەهید کراون.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.