تەرمی گەنجێکی کوردی کامیارانی لە تاران بە کوژراوی دۆزراوە

0
1116

photo_2016-12-04_16-50-47ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە کامیاران، تەرمی گەنجێکی کوردی کامیارانی کە لە تاران خەریکی کرێکاری بوو، دوای سێ ڕۆژ شوێن بزربوون، لە ڕێگای سولاغانی تاران و بە کوژراوی دۆزراوەتەوە.

هەواڵنێری ڕۆژی کورد لەمبارەوە ڕایگەیاند: ” ئازاد مورادی کوڕی محەممەد، خەڵکی گوندی خاممسان ـی سەر بە کامیاران، کە لە ڕۆژئاوای تاران خەریکی کرێکاری بووە، سێ ڕۆژ لەمەوبەر بەتەمای سەردانی دوکتور لە ماڵ دەرکەوتووە و ئیتر ناگەڕێتەوە تا ئەوەی کە ئەمڕۆ شەممە 13ی سەرماوەزی 1395ی هەتاوی، تەرمی کوژراوی ئەو گەنجە کوردە لە ڕێگای سولاغان ـی تاران بە کوژراوی دۆزراوەتەوە”.

تەرمی ئەو گەنجە کوردە لە ئێستادا بە مەبەستی پشکنین و لێکۆڵینەوە لە پزشکیی یاساییە و تا ئێستا هۆکاری کوژرانی ناڕوونە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە خامسان، بە هەواڵنێری ڕۆژی کوردی ڕاگەیاند: “ئازاد مورادی دەسگیراندار بووە و بە هۆی بێکاری و بۆ کرێکاری ڕووی کردبۆ تاران و لەگەڵ چەند کەس لە هاوڕێ و هاوشارییەکانی لە تاران خەریکی کرێکار بووە.”

ساڵانە بەشێکی زۆر لە گەنجان و خەڵکی کوردستان بە هۆی نەبوونی کار و پیشەسازی لە کوردستان ڕوو دەکەنە تاران و ناوچە فارسستانەکانی ئێران و لەو ناوەدا کەسانێکیش تووشی ڕووداوی لەو چەشنە یان ڕووداوی کار دەبن و دەبن بە قوربانیی سیاسەتی چەوساندنەوەنی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کوردستان.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت