تەرمی کەسێکی بی سەروشوین ىووی مەریوانی دۆزرایەوە

0
537

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە مەریوان، تەرمی ئەو پیاوە مەریوانیەی کە ماوەی ٧ ڕۆژ بوو بێ سەروشوێن ببوو، ڕۆژی پێنج شەممە ٣ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی لە ڕێگای گوندی “ڕەشە دێ” ـی سەر بە باژێری مەریوان، دۆزرایەوە.

سالار ڕوستەمیان، هاووڵاتیی ٦١ ساڵانی مەریوانی، پێنج شەممەی حەوتووی ڕابردووە و دوای ئەوەی کە لە ماڵی خۆی دەرکەوتووە بێ سەروشوێن ببوو و سەرجەم هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی بێ ئاکام مابوونەوە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەمەڕ بکوژ یان بکوژەکان یان شێوەی کوشتن و هۆکارەکەی لەبەردەستدا نیە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت