تێکهەڵچوونی خوێناوی لە گوندی “ویژە نان” ی پارێزگای کرماشان

0
644

ڕێکەوتی ٢ی بەفرانبار لە گوندی “ویژە نان”ی شاری گیلان غەرب، سەر بە پارێزگای کرماشان، لە نێوان دانیشتوانی ئەو گوندە شەڕ و تێکهەڵچونێکی بەرین هاتە ئاراوە.

بەپررسی ڕاگەیاندنی هێزە ئینتزامیەکانی پارێزگای کرماشان گوتی: بە پێی زانیاریە فەرمیەکان لە تێکهەڵچوونە خوێناویەکەی گوندی “ویژە نان” لە پارێزگای کرماشان، لانیکەم یەک کەس کوژراوە.

سەرگورد فەرزاد پور نەزەری هەروەها گوتی: ئەو تێکهەڵچوونە خوێناوی و پڕ کارەساتە بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە ڕووی داوە و بۆتە هۆکای کوژرانی کەسێک بە دەستی خەزوورەکەی.

تا کاتی داڕشتنی ئەو هەواڵە، انیاری زیاتر لەمەڕ ڕێژە و چەندی کوژراوەکان لەبەر دەستدا نیە بەڵام گریمانە دەکرێ رێژەی کوژراوەکان زیاتر لە یەک کەس بێت

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت