تی ڤی ـیەکی سەر بە پ.ک.ک لە سوید بە گەندەڵیی ئابووری و پارەشوشتنەوە تاوانبار کرا

0
994

کاناڵی تەلفزیۆنیی کوردیی “ئاریەن” لەلایەن پۆلیسی وڵاتی سویدەوە بە گەندەڵی و پارە شووشتنەوە تاوانبار کرا.

ڕۆژی کورد: وتەبێژی پۆلیس، نیکلاس ئاهلگرەن، لەمبارەوە ڕایگەیاندووە، هۆکاری ئەو داخستنە، گومانی گەندەڵێی ئابووری و پارەشووشتنەوە بووە.

لەو پەیوەندییەدا، پۆلسی سوید کەسێکی پەیوەندیدار بەو بوارەی دەستبەسەر کردووە و تەلەفزیۆنەکەش ڕاگیراوە.

دەگوترێ ڕۆژی سێ شەممە ٧ی نوامبر بەرانبەر لەگەڵ ١٥ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی، پۆلیسی سوید هەڵیکواتەوەتە سەر ماڵێکی پەیوەندیدا بە تەلفزیۆنی ئاریەن و کەسێکیشی دەستبەسەر کردووە.

پۆلیسی سوید سەرجەم ماڵیات و حیسابی ئەو تەلەفزیۆنە و کۆمپانیاکەی لێکداوەتەوە و چاوەدێری کردووە و ئێستا گومانی پارەشووشتنەوە هەیە.

یەکێک لە فەرمانبەرەکانی تەلەفزیۆنی ئاریەن بە ڕاگەیێنەکانی گوتووە کە پۆلیسی سوید بە بێ ئاگادارکردنەوە هەڵیکوتاوەتە سەر ماڵەکە و بە توندی هەموو شوێنێکیان پشکنیوە.

بەوپێی پۆلیسی سوید کاتژمێر ٥ی بەیانیی ئەو ڕۆژە هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی تی ڤی ـیەکە و بە توندی لەگەڵ کەسانی ئامادە لە شوێنەکە مامەڵەیان کردووە.

سەرجەم کۆمپیوتەر و کەیسی تری پەیوەندیداری ئەو کۆمپانیایە بۆ پشکنین و لێکۆڵینەوە دەستیان بەسەردا گیراوە.

ئاریەن تی ڤی، کاناڵێکی کوردیە کو بەتایبەتی باس لە ئێران و کوردستانی رۆژهەڵات دەکات و مژاری پەیوەندیدار بەو پارچە لە کوردستان شرۆڤە دەکات و لە شاری ستۆکهۆڵمی پێتەختی سویس وەشانی هەبووە و ماوەی چەند مانگێک بوو لە شوێن تەلەفزیۆنی نەورۆز تی ڤی ـی سەر بە پژاک دامەزرابوو.

وتەبێژی پۆلیسی سوید دەڵێ، گومانی ئەوە هەیە کە لە نێوان ساڵەکانی ٢٠١٣ تا ٢٠١٥، واتا لەو سەردەمەدا کە ئاریەن تی ڤی، ناوی نەورۆز تی ڤی بووە، خەریکی کاروباری پارەشووشتنەوە بوون بەڵام تا ئێستا دیار نیە ئەو بڕە پارەیە چەندە کە فەرمانگەی باجی سوید باسی لەسەر کردووە.

لە ئێستادا وەشانی ئەو تی ڤی ـیە دەستی پێکردۆتەوە.

هەندێ لە رەخنەگرانی پارتی کرێکارانی کوردستان دەڵێن، ئەو پارتە بۆ ئەنجام دانی هەندێ کاروباری بازرگانی و دابین کردنی داهاتی خۆی، بە ڕواڵەت تی ڤی و کۆمپانیای تر دادەنێ بەڵام لەژێرەوە کاری نایاسای بۆ دابین کردنی داهاتی خۆی پێ ئەنجام دەدات. تۆمەتێک کە پەکەکە ڕەتی دەکاتەوە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.